یەكێتی تۆپی پێی عێراق سزای یانەی هەولێر و شوڕتەی دا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، سزایه‌كانی بۆ سه‌ر یانه‌كانی هه‌ولێر و شوڕته‌ راگه‌یاند و هانده‌رێكی یانه‌ی شوڕته‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ هاتنی بۆ یاریگه‌ سڕ كرا.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 13 دێسێمبه‌ری 2021، لیژنه‌ی ته‌مبێكردن و سزایه‌كان له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێنج خاڵی بۆ سزادانی یانه‌كانی شوڕته‌ و هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌.

1 – بێبه‌شبوونی یانەی هەولێر لە یاریکردن لەسەر یاریگای خۆی بۆ (پێنج یاری) و بە بێ ئامادەبوونی هانده‌ر و هەروەها یاری داهاتووشی دەگرێتەوە لە جامی عێرا کە بەرامبەر یانه‌ی كه‌رخه‌.

2 – ئاگاداركردنه‌وه‌ بۆ یانەی هەولێر له‌ پێویستی دابینکردنی مه‌رجه‌كانی ئاسایش و سەلامەتی نێو یاریگاکە .

3 – سزادانی هاندەری یانەی شوڕته‌ (حەیدەر نادر ئەلسەعدی) بە بێبەشکردنی لە چونە ناو یاریگاکان بۆ ماوەی دوو وەرز له‌به‌ر هاندانی بۆ دروستکردنی ناکۆکی .

4 – سزادانی یانەی شوڕته‌ بە پێبژاردنی  (1,000,000)  یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقی بەهۆی ئەو زیانەی هاندەرانی لە یاریگای فرانسۆ هه‌ریریانداكه‌ تێیدا ژماره‌یه‌ك كورسی یاریگه‌یان شكاند.

5 – سەرپەرشتیاری یاری (کاروان محەممەد فەرەج) لە سەرپەرشتیکردنی یارییەکان سرکرا بۆ ماوەیەک .

ھەواڵی زیاتر