شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

ئەمڕۆ و سبەی گەڕێکی تری خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ و سبەی بە ئەنجامدانی ٨ یاری یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەدەچن، لە کۆمەڵەی یەکەمدا ئاکرێ و پیشەسازی لە یارییەکی بەهێزدا بەیەک دەگەن، گرنگترین یاری کۆمەڵەی دووەمیش بەیەک گەیشتنی یانەکانی ڕانیە و چوارقوڕنە لەدێربی دەڤەری بتوێن، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە بارودۆخی یانەکان و خشتە و ڕیزبەندی یانەکان دەخاتە ڕوو.

گەڕێکی تر بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ سبەی یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوەدەچن، تا ئێستە هەر یەک لە یانەکانی بروسک و ڕزگاری پێشەنگی یانەکانی هەردوو کۆمەڵەکەیان گرتووە و ڕکەبەری لە نێوان یانەکان بەهێزە و جیاوازی خاڵەکانی نێوانیان زۆر نیە، دوای کشانەوەی یانەی ئاڵتون کۆپری ژمارەی یانەکانی کۆمەڵەی یەکەم بوون بە ٨ یانە و کۆمەڵەی دووەمیش ١٠ یانە لەخۆدەگرێت، لەگرنگترین یارییەکانی ئەم گەڕە ڕووبەڕوبونەوەی یانەی ئاکرێ و پیشەسازیە لە کۆمەڵەی یەکەمدا، لەیاری دێربی دەڤەری بتوێنیشدا یانەی ڕانیە میوانداری یانەی چوارقوڕنە دەکات.

خشتەو کاتی یارییەکانی گەڕی شەشەم بەمشێوەیە دەبێت:
یارییەکانی گەڕی شەشەمی کۆمەڵەیە یەکەم/ دووشەممە:
بەردەڕەش – شۆڕیجە/ یاریگەی بەردەڕەش
خاک – سێمێل/ یاریگەی خاک
ئاکرێ – پیشەسازی/ یاریگەی ئاکرێ
بروسک چاوەڕوانە

یارییەکانی گەڕی شەشەمی کۆمەڵەیە دووەم/ سێشەممە:
سلێمانی – بازیان/ یاریگەی سلێمانی
ڕانیە – چوارقوڕنە/ یاریگەی ڕانیە
کۆیە – ڕزگاری/ یاریگەی کۆیە
هەڵەبجەی شەهید – بابان/ یاریگەی هەڵەبجەی شەهید
قەڵادزێ – خانەقین/ یاریگەی قەڵادزێ

ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-بروسک ٨ خاڵ لە ٥ یاری
٢- شۆڕیجە ٨ خاڵ لە ٤ یاری
٣- ئاکرێ ٧ خاڵ لە ٣ یاری
٤- پیشەسازی٦ خاڵ لە ٤ یاری
٥- خاک ٥ خاڵ لە ٥ یاری
٦-گارە ٤ خاڵ لە ٤ یاری
٧- سێمێل ٢ خاڵ لە ٤ یاری
٨- بەردەڕەش ١ خاڵ لە ٣ یاری
کۆمەڵەی یەکەم:
١-ڕزگاری ١١ خاڵ لە ٥ یاری
٢- خانەقین ١١خاڵ لە ٥ یاری
٣- چوارقوڕنە ١٠ خاڵ لە ٥ یاری
٤- قەڵادزێ ٩ خاڵ لە ٥ یاری
٥- ڕانیە ٨ خاڵ لە ٥ یاری
٦-بازیان ٧ خاڵ لە ٥ یاری
٧- بابان ٤ خاڵ لە ٥ یاری
٨- هەڵەبجەی شەهید ٤ خاڵ لە ٥ یاری
٩- کۆیە ٢ خاڵ لە ٥ یاری
١٠- سلێمانی ٢ خاڵ لە ٥ یاری
ئەم وەرزەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەبەشداری ١٩ یانە بەڕێوەدەچێت، بەڵام یانەی ئاڵتون کۆپری لە کۆمەڵەی یەکەم کشایەوە، یانەکان بەشێوازی ناوچەی جوگرافی بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، یارییەکان بەشێوەی چوون و هاتن ئەنجام دەدرێن و دوو یانە خاوەن پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە ڕاستەوخۆ دەگەنە خولی نایابی کوردستان و دوو یانە ڕیزبەندی کۆتایی هەردوو کۆمەڵەکەیش بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکان دادەبەزن.