زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی 17ـه‌می لالیگا ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: (ڤیاریال ـ رایو ڤاییكانۆ) كات 04:00ـی ئێواره‌، (ئۆساسونا ـ بارسێلۆنا) كات 06:15 خوله‌كی ئێواره‌، (ریال بێتس ـ ریال سوسیداد) كات 08:30ـی شه‌و، (ریال مه‌درید ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید) كات 11:00ـی شه‌و.
  • ئه‌مڕۆ له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا (سێریا ئه‌ی) ئه‌م یارییانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن: (هێلاس ڤیرۆنا ـ ئاتاڵانتا) كات 05:00ـی ئێواره‌، (ناپۆلی ـ ئیمپۆلی) كات 08:00ـی شه‌و، (ئینته‌ر میلان ـ كالیاری) 10:45 خوله‌كی شه‌و.
  • ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، چەند دیمەنێکی لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یاریزانانی یانەکەی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بەرامبەر ئاتڵێتیکۆ مەدرید بڵاوکردەوە و، لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی ئەو یانەیە، بەبێ هیچ کێشەیەک بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان کردووە، بۆیە پێدەچێت ئەو یاریزانە بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دێربی مەدرید ئامادەبێت. بێنزێما لە یاری گەڕی رابردووی لالیگا بەرامبەر ریال سۆسیداد، هەر لە سەرەتای یارییەکەوە بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و، بەم هۆیەوە بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ نەکرد.
  • گاریس بەیل ئه‌ستێره‌ی وێڵزی دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان بەهۆی پێکان، ئەو یاریزانەش بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کرد و بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئاماده‌یه‌.
  • ماڵپەری فەرمی یوێفا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی یاری نێوان هەردوو یانە لە گەڕی کۆتایی قۆناخی کۆمەڵەکانی کۆنفرانس لیگ بەهۆی تووشبوونی چەند یاریزان و راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە به‌ كۆرۆنا دواخرا، بریاردرا کە هەردوو یانە لەسەر وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکە رێکبکەون، بەڵام دواجار ئەو دوو یانەیە نەگەیشتنە رێکەوتن و، بۆیە ئەوانیش بریاریانداوە کە یارییەکە نەکرێت و، لە ماوەی داهاتوو چارەنوسی یارییەکەش یەکلایی دەکەنەوە. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ یانەی رێنی فەرەنسی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شازدەی کۆنفرانس لیگ مسۆگەر کردووە، لە بەرامبەردا تۆتێنهام کە سەرکەوتنی مسۆگەر نەبوو، لەوانەیە خاڵەکانی ئەو یارییەی لەدەست بچێت و، بەم هۆیەوە هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی دەکات.
  • رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا بەهۆی پێکان بۆ یاریيه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە گەڕی حەڤدەی لالیگا، حەوت یاریزانی بەردەست نابێت کە بریتین لە پێدری، سێرجی رۆبێرتۆ، ئانسۆ فاتی، سێرخیۆ ئەگوێرۆ، مارتن برایسوەیت و ئالبا و هەروەها مێمفیس دیپای.
  • ئه‌مڕۆ له‌ یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا (لیگ وه‌ن)، پاریس سانجێرمان و مۆناكۆ له‌ كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
ھەواڵی زیاتر