زاخۆ و زه‌ورا له‌ یاریی لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ی خولی نایابی عێراقی رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌

یانه‌ی نه‌ورۆزش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ نێو جه‌رگه‌ی به‌غدای پایته‌خت ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ گه‌ڕی دوازده‌یه‌مینی خولی نایابی عێراقی، زاخۆ له‌ یاریگه‌ی خۆی موانداریی زه‌ورا ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر(2:00)ـی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه‌ گرینگترین یاریی ئه‌م گه‌ڕه‌ی خولی نایابی عێراقییه، نه‌ورۆزیش له‌ یاریگه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا یاریی ده‌كات‌.

زاخۆ له‌ دۆخێكی له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی قورس دایه‌
زاخۆ له‌ دۆخێكی با ش دایه‌، ئه‌نجامه‌كانی له‌ خولی عێراقی و جامی عێراقی باشن، ئه‌مه‌ش پاثڵشتییه‌كه‌ی باشه‌، بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێل، راهێنه‌ری یانه‌كه‌ به‌ باشی پلانه‌كانی بۆ ئه‌م یارییه‌ داڕشتووه‌، هیچ یاریزانێكی به‌هۆی پێكان یاخود كارتی زه‌رد بۆ ئه‌م یارییه‌ دانه‌بڕاوه‌، زاخۆ له‌ چه‌ند وه‌ری رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌رانبه‌ر تیپه‌ گه‌وره‌كانی عێراقی یاریی كردووه‌، بۆه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامێكی باش له‌ زاخۆ ده‌كرێ له‌م یارییه‌، كورانی خابوور له‌ كۆی یازده‌ یاریی ئه‌م گه‌ڕه‌، 5 بردنه‌وه‌ و 4 یه‌كسان و 2 دۆڕانی هه‌یه‌، 13 گۆڵی كردووه‌ و 8 گۆڵی لێكراوه‌، به‌ 19 خاڵ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه‌.
زه‌ورا، به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆی بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ئاماده‌كردووه‌، تا جارێكیتر نازناوه‌كه‌ بۆخۆی به‌رێته‌وه‌، به‌ 25 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت، بۆیه‌ چاویان له‌ سێ خاڵی یارییه‌كه‌یه‌ له‌ دژی زاخۆییه‌كان.
له‌ كۆی 10 یاریی رابردووی 8 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌، ته‌نها یه‌ك دۆڕان و یه‌كسان بوونیكی هه‌یه‌، 15 گۆڵی كردووه‌ و 5 گۆڵیشی لێكراوه‌، یارییه‌كه‌شی له‌ زاخۆ كه‌متر ئه‌نجامداوه‌.
له‌ كۆی 9 یاریی رابردووی نێوانیان زاخۆ ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌ و زه‌وراش 6 بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه‌، گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی نێوانیان (4-1) له‌به‌رژه‌وه‌ندی زه‌ورا كۆتایی هاتووه‌.

نه‌ورۆز میوانی ئه‌مانه‌ی به‌غدایه‌
ئه‌مانه‌ی به‌غدا له‌ یاریگه‌ی خۆی میوانداری نه‌ورۆزی نوێنه‌ری سلێمانی ده‌كات، ئه‌مانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌شێویه‌كی به‌رچاو باش بووه‌، پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تای خوله‌كه‌، سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێزه‌ كورده‌ی ئه‌مانه‌، یه‌كێك له‌ خاڵه‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌م تیپه‌ن، ئه‌مانه‌ی به‌غد له‌ كۆی یازده‌ یاریی 3 بردنه‌وه‌ و 4 دۆڕان و 4 یه‌كسانی هه‌یه‌، 10 گۆڵیان كردووه‌ و 12 گۆڵیان لێكراوه‌، به‌ 13 خاڵ له‌ خانه‌ی یازده‌یه‌مینی خوله‌كه‌ دێن.
نه‌ورۆز، نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی سه‌ره‌تایه‌كی خراپی هه‌بوو، ئه‌وه‌یش به‌هۆی دره‌نگ ئاماده‌كاری و كه‌م ئه‌زموونی یاریزانه‌كانی روویدا، به‌ڵام له‌ چه‌ند یاریی رابردووی ئه‌نجامه‌كانی به‌شاتر بوونه‌، له‌ 11 یاریی رابردووی 2 بردنه‌وه‌ و 4 یه‌سكان و 5 دۆڕانی هه‌یه‌، به‌ 10 خاڵ له‌ خانه‌ی پازده‌یه‌مینی خوله‌كه‌ دێت.