شۆڕیجە و ڕانیە پێشەنگی یانەکانی هەردوو کۆمەڵەکەیان گرتووە
ئەمڕۆ و سبەی بە ئەنجامدانی ٨ یاری یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەدەچن، لە کۆمەڵەی یەکەمدا پیشەسازی وبەردەڕەش لە یارییەکی بەهێزدا بەیەک دەگەن، گرنگترین یاری کۆمەڵەی دووەمیش بەیەک گەیشتنی یانەکانی بابان و قەڵادزێیە، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە بارودۆخی یانەکان و خشتە و ڕیزبەندی یانەکان دەخاتە ڕوو.
گەڕێکی تر بەڕێوەدەچێت
بەئەنجامدانی ٨ یاری ئەمڕۆ سبەی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوەدەچن، تا ئێستە هەر یەک لە یانەکانی شۆڕیجە و ڕانیە پێشەنگی یانەکانی هەردوو کۆمەڵەکەیان گرتووە و ڕکەبەری لە نێوان یانەکان بەهێزە و جیاوازی خاڵەکانی نێوانیان زۆر نیە، دوای کشانەوەی یانەی ئاڵتون کۆپری ژمارەی یانەکانی کۆمەڵەی یەکەم بوون بە ٨ یانە و کۆمەڵەی دووەمیش ١٠ یانە لەخۆدەگرێت.
خشتەو کاتی یارییەکانی گەڕی پێنجەم بەمشێوەیە دەبێت:
یارییەکانی گەڕی پێنجەمی کۆمەڵەیە یەکەم/ دووشەممە:
سێمێل – بروسک/ یاریگەی سێمێل
پیشەسازی – بەردەڕەش/ یاریگەی فڕانسۆ هەریری٢
گارە – خاک/ یاریگەی گارە
شۆڕیجە چاوەڕوانە
یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەیە دووەم/ سێشەممە:
بازیان – ڕانیە/ یاریگەی بازیان
بابان – قەڵادزێ/ یاریگەی بابان
خانەقین – کۆیە/ یاریگەی خانەقین
چوارقوڕنە – هەڵبجەی شەهید/ یاریگەی چوارقوڕنە
ڕزگاری – سلێمانی/ یاریگەی ڕزگاری
ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-شۆڕیجە ٨ خاڵ لە ٤ یاری
٢- ئاکرێ ٧ خاڵ لە ٣ یاری
٣- بروسک ٥ خاڵ لە ٤ یاری
٤- گارە ٤ خاڵ لە ٣ یاری
٥- پیشەسازی ٣ خاڵ لە ٣ یاری
٦-سێمێل ٢ خاڵ لە ٣ یاری
٧- خاک ٢ خاڵ لە ٤ یاری
٨- بەردەڕەش ١ خاڵ لە ٢ یاری
کۆمەڵەی یەکەم:
١-ڕانیە ٨ خاڵ لە ٤ یاری
٢- ڕزگاری ٨ خاڵ لە ٤ یاری
٣- خانەقین ٨ خاڵ لە ٤ یاری
٤- چوارقوڕنە ٧ خاڵ لە ٤ یاری
٥- قەڵادزێ ٦ خاڵ لە ٤ یاری
٦-بابان ٤ خاڵ لە ٤ یاری
٧- هەڵەبجەی شەهید ٤ خاڵ لە ٤ یاری
٨- بازیان ٤ خاڵ لە ٤ یاری
٩- کۆیەن ٢ خاڵ لە ٤ یاری
١٠- سلێمانی ٢ خاڵ لە ٤ یاری
ئەم وەرزەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەبەشداری ١٩ یانە بەڕێوەدەچێت، بەڵام یانەی ئاڵتون کۆپری لە کۆمەڵەی یەکەم کشایەوە، یانەکان بەشێوازی ناوچەی جوگرافی بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، یارییەکان بەشێوەی چوون و هاتن ئەنجام دەدرێن و دوو یانە خاوەن پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە ڕاستەوخۆ دەگەنە خولی نایابی کوردستان و دوو یانە ڕیزبەندی کۆتایی هەردوو کۆمەڵەکەیش بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکان دادەبەزن.