- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له گه‌ڕی پازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: (لیدز یونایتد ـ برینتفۆرد) كات 05:00ـی ئێواره، مانچێسته‌ر یونایتد ـ كریستاڵ پاڵاس كات 05:00ـی ئێواره، تۆتێنهام ـ نۆریچ سیتی كات 05:00ـی ئێواره، (ئاستۆن ڤیلا ـ لێسته‌ر سیتی) كات 07:30ـی ئێواره.
- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا (سێریا ئه‌ی): بۆلۆنیا ـ فیۆرێنتینا 02:30ـی دوای نیوه‌ڕۆ، (سیپیزریا ـ ساسولۆ) كات 05:00ـی ئێواره، (ڤینیزیا ـ هێلاس ڤیرۆنا) كات 05:00ـی ئێواره، سامپۆدریا ـ لازیۆ كات 08:00ـی شه‌و، (یوڤێنتۆس ـ جێنوا) كات 10:45 خوله‌كی شه‌و.
- یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی دەیەوێت هاوینی داهاتوو عوسمان دێمبلی هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنا، بەخۆرایی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ئاشكرای کردووە، عوسمان دێمبلی هێرشبەری فەرەنسی ئەو یانەیە، هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەم هۆیەوە چەند یانەیەک لەوانەش یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی، لە هەوڵی ئەوەدان ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو بەخۆرایی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
عوسمان هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، ئەگەر بێت‌و تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە، ئەو کات دەتوانێت لەگەڵ یانەیەکی دیکە دەست بە گفتوگۆ کردن بکات. - رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی مانچیستەر یونایتد، لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەی بۆ یاری سبەی بەرامبەر کریستال پاڵاس، لە ئەژنۆیدا هەستی بە ئازار کردووە، بۆیە نەیتوانیوە تاوەکو کۆتایی لەسەر راهێنانەکانی بەردەوام بێت، هەر ئەمەش وایکردووە کە گومان لە بەشداری کردنی بۆ یارییەکە بکرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دۆن لە کاتی ئاهەنگێرانی دوای گۆڵی دووەمی بەرامبەر ئارسێناڵ لە یاری رابردوو، تووشی پێکان بووە. - باسكاڵ فێری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له تویته‌ری ده‌زگا میدیایه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: گوێم له هه‌ندێك قسه هه‌یه كه ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێسی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵی بردووه‌ته‌وه، ئه‌و خه‌ڵاته به‌های خۆی له‌ده‌ست داوه، له كاتێكدا ئێمه باسی لیۆنێل مێسی ده‌كه‌ین كه به‌بێ هیچ گوومانێك یه‌كێكه له پێنج گه‌وره‌ترین یاریزانه‌كانی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان، بۆیه ئاستبه‌رزی ئه‌و یاریزانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی ده‌نگده‌ر دروست كردووه و وایكردووه به‌رده‌وام له پێشه‌نگ بێت.
- یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دابه‌زینی یانه‌ی هه‌ڵۆ له خولی نایابه‌وه بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان دا، سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه ده‌سڕێته‌وه و یاریزانه‌كانیش ئازاد ده‌كرێن له گواستنه‌وه‌ی زستانه بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك بڕۆن، جگه له‌مه‌ش سزای پێبژاردن به 2 ملیۆن دینار له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ڵۆ سه‌پێنراوه. له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان هه‌مان سزای به‌سه‌ر یانه‌ی ئاڵتۆن كۆپری دا سه‌پاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان كشاوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش یانه‌كه بۆ خولی پله‌دوو دابه‌زێندرا و یه‌ك ملیۆن دیناریش وه‌كو سزای پێبژاردن به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ كرا.