دوای بردنه‌وه‌ی حهوتهمین تۆپی زێڕین، لیۆنێل مێسی چیتر ڕۆناڵدۆ به ڕكه‌به‌ری خۆی نازانێ، به‌و پێیه‌ی جیاوازیی نێوانیان دوو تۆپی زێڕینه و هیوای ئه‌وه‌ش له ئارادا نییه ڕۆناڵدۆ بتوانێ هیچ تۆپێكی دیكه‌ی زێڕین بباته‌وه.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، ڕای گه‌یاند، كه مێسی حهوتهمین تۆپی زێڕینی بووه به‌ش، كه ساڵانه ده‌درێته باشترین یاریزانی جیهان.
تاكه یاریزانێك كه توانیبێتی بگاته 7 تۆپی زێڕین، مێسییه، به‌م جۆره له ركه‌به‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕۆناڵدۆ ده‌رچوو، هه‌ندێكیش پێیان وایه دوای ئه‌و ناسناوه، هه‌قه وه‌كوو باشترین یاریزانی مێژوویی تۆپی پێ سه‌یر بكرێ و وای ده‌بینن به‌سه‌ر ماڕادۆنا و پیلێشدا سه‌ركه‌وتووه.
مێسی له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا، نزیكه‌ی به یه‌ك ئاست یاریی كردووه، گۆڵی كردووه و دروستی كردووه به هه‌مان كوالێتی، یاری به یاریزان كردووه، به جۆرێك پێشتر به‌و جۆره‌ی ئه‌و نه‌كراوه، مێسی، كۆكراوه‌ی به‌هره‌كانی ماڕادۆنا و تواناكانی پیلێیه بۆ گۆڵكردن.
له دیسێمبه‌ری 2000ـدا، هه‌ردوو یاریزان ماڕادۆنا و پیلێ، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی سه‌ده‌ی ڕابردوویان وه‌رگرت، ئه‌وكات مێسی ته‌مه‌نی ته‌نیا 13 ساڵ بوو.
previous post