كامێراكانی چاودێری، داواكارییه‌كی سه‌یری یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه جێرارد پیكێ له یاریی نێوان یانه‌كه‌ی و ڤیا ریاڵدا ئاشكرا بوو.
دوای تهماشاكردنهوهی كامێرای چاودێری، له‌و یارییه‌ی له نێو یاریگه‌ی لا سیرامیكا، له گه‌ڕی 15ـی خولی ئیسپانیا له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه و ڤیا ڕیاڵدا به‌ڕێوه چوو، ده‌رده‌كه‌وێ كه جێرارد پیكێ، یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه، ڕۆڵی سه‌ركرده له نێو یاریگه‌دا ده‌گێڕێ، یانه‌كه‌شی یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ برده‌وه، به‌و گۆڵه‌ی له خوله‌كی 88ـدا میمفێس دێپای تۆماری كرد و بووه گۆڵی پێشكه‌وتن و بردنه‌وه.
له‌و كاته‌ی یارییه‌كه‌دا كه به‌رشلۆنه گۆڵێك له پێش بوو و ڤیا ریاڵیش به دوای گۆڵی یه‌كسانبووندا ده‌گه‌ڕا، پیكێ ڕێنوێنیی به یاریزانانی یانه‌كه‌ی دا، به‌وه‌ی له نێو یاریگه و له‌سه‌ر زه‌وی خۆیان بكهوێنن و كاتی ماوه‌ی یارییه‌كه به‌فیڕۆ بده‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی به‌و ئه‌نجامه‌ی كه له پێش بوون، یارییه‌كه ته‌واو بێ.
پیكێ به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دیاره كه ده‌نگی به‌رز ده‌كاته‌وه له‌و كاته‌ی ڕێنوێنیی به یاریزانانی به‌رشلۆنه ده‌دا و له كه‌ناڵی موڤیستارهوه دیمه‌نێك بڵاو كراوه‌ته‌وه و پیكێ هاوار ده‌كا “كوڕه‌كان، ڕاكه‌ن، ڕاكه‌ن، له هه‌ر كاتێكی پێشتر زیاتر ڕابكه‌ن”.
پیكێ ده‌شڵێ: كاره‌كه ئاسانه، یاری به كات بكه‌ن، په‌له مه‌كه‌ن، هه‌ڵه به‌ده‌ست بێنن، خۆتان به‌سه‌ر زه‌ویدا بكێشن، هه‌موو شتێك بكه‌ن، ناكرێ ئه‌م سێ خاڵه له ده‌ست بده‌ین.
ئه‌و كاره‌ی پیكێ، به‌رهه‌می هه‌بوو و وای كرد یارییه‌كه ببه‌نه‌وه، له‌و یارییه ئاڵۆز و سه‌خته له‌گه‌ڵ ڤیا ڕیاڵ، كه تیپێكی ئاسان نییه، به‌و جۆره‌ش بوونه خاوه‌ن دووه‌م بردنه‌وه له‌سه‌ریه‌ك، كه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی به‌رشلۆنه به ئه‌نجامێكی باش داده‌نرێ.
به‌رشلۆنه ئێسته سێ خاڵی هه‌یه، یانه‌كه بۆ خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندیی خولی ئیسپانیا سه‌ركه‌وتووه.
یانه‌ی به‌رشلۆنه، به سه‌رپه‌رشتیی چاڤی هێرناندێز، راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه، ده‌یه‌وێ له‌و ئاست و ئه‌نجامه خراپانه‌ی پێشووی رزگاری بێ.
راپۆرته مێدیاییه‌كان، باسیان له‌وه كردووه، ئێسته چاڤی خه‌ریكه به‌ری پلانه‌كه‌ی ده‌چنێته‌وه، به‌و جۆره‌ی ده‌یه‌وێ تیپه‌كه روو له هه‌ڵكشان بكا.