ئه‌ستێره‌یه‌كی مه‌غریبی له به‌رشلۆنه ده‌دره‌وشێته‌وه
ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێی مه‌غریبی، له‌سه‌ر ده‌ستی راهێنه‌ری تازه‌ی یانه‌كه ده‌دره‌وشێته‌وه و به ئاستێكی باش ده‌رده‌كه‌وێ.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 28/11/2021، مێدیاكان ئاماژه‌یان به ئاستی یاریزانی لاوی مه‌غریبی عه‌بدولسه‌مه‌د زه‌لزوولی داوه، كه له‌و كاته‌وه‌ی چاڤی هێرناندێزی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی سه‌د بووه به راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه، هانده‌رانی یانه‌كه و چاودێران، چاودێریی هه‌نگاو و گۆڕانكارییه‌كانی ده‌كه‌ن به تایبه‌ت له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌دا، له نێویدا متمانه‌دانی چاڤی به یاریزانی مه‌غریبی زه‌لزوولی.
ئه‌و یاریزانه لاوه مه‌غریبییه، بۆ یه‌كه‌مجار له یاریی گه‌ڕی رابردووی خولی ئیسپانیا به شێوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه یاریی كرد، له‌و یارییه سه‌خته‌ی كه به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڤیا ریال بوو له خولی ئیسپانی.
زه‌لزوولی، له‌و یارییه‌دا ئاستی خۆی خۆی بۆ چاڤی سه‌لماند له شوێنه‌كه‌یدا و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌و ئاسته به‌رزه‌كه‌ی كرد و تیشك خرایه سه‌ر ڕۆڵی چاڤی له متمانه‌دان به‌و یاریزانه‌دا.
ئه‌و یاریزانه مه‌غریبییه له ساڵی 2001 له شاری به‌نی مه‌لالی باكووری مه‌غریب له‌دایك بووه و له ته‌مه‌نی 4 ساڵاندا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا چوونه‌ته ئیسپانیا.
هه‌ر كه چووه ئه‌ورووپا، خۆی وابه‌سته‌ی تۆپی پێ كرد و له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵاندا چووه یانه‌ی ئێڵچی، دواتر چووه ئه‌كادیمییه ئیسپانییه‌كان و دواتر له یانه‌ی هێركۆلێز جێگیر بوو.
ئه‌و یاریزانه لاوه مه‌غریبییه یاری له‌گه‌ڵ هێركۆلێز كرد تا سه‌ركه‌وت بۆ ریزی یه‌كه‌م و له ریزی خولی پله‌دووی ئیسپانیا یاری له‌گه‌ڵ پیشه‌گه‌ران كرد، دواتر دۆزه‌ره‌وانی به‌رشلۆنه له ئابی رابردوودا له چنگی ئه‌و یانه‌یه ده‌ریانهێنا و بردیانه به‌رشلۆنه.