هەندرێن یاری لوتکەی لە سیروانی نوێ بردەوە و بە جیاوازیەکی زۆر لوتكه‌ی گرتووە

خشتەی یارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و ئامارەکانی خولەکە دەخاتە ڕوو

لە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان هەندرێن یاری لوتکەی ئەم گەڕەدا لە سیروانی نوێی پلەی دووەمی بردەوەو پێشەنگی یانەکانی قایمتر کرد، شەقڵاوە و شێراوانە بە دوو گۆڵ یەکسان بوون، دەربەندیخان لە ئاراراتی بردەوە یانەی سۆرانیش دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ لەم گەڕەدا براوە بوو، سێ یاریش لەم گەڕەدا دواخران، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

هەندرێن لە پلەی یەکەم مایەوە
لەیارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان، هەندرێن بەبردنەوەی لەسیروانی نوێ پارێزگاری لە پێشەنگی یانەکان کرد، شێروانە لەگەڵ شەقڵاوە بە ٢ گۆڵ یەکسان بوون، یانەی دەربەندیخان بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە ئاراراتی بردەوە و چەند خانەیەک لەڕیزبەندی یانەکان هاتە پێشەوە، زاخۆ تووشی دووەم شکستی لەسەر یەک بوو بەرانبەر بە سۆران دۆڕا، بەهۆی کشانەوەی یانەی هەڵۆ یاری هەولێر و هەڵۆ ئەنجام نەدرا، یارییەکانی، چەمچەماڵ و پێشمەرگەی هەولێر، سەیدسادق و برایەتی، دهۆک و نەورۆز بەهۆی گرژی ئاڵۆزی شارەکانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخران.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لەکۆی ٤ یاری ئەم گەڕەدا، ١٢گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ٣ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی زیاترە لە گەڕی حەوتەم کە ١٥ کە لە ٨ یاریدا ٩ گۆڵ تۆمار کرا بوون، یانەی هەندرێن تاکە یانەیە کە تا ئێستە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ١٣ گۆڵە و کەمترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە کە ٣ گۆڵە، حەمزە حەمید یاریزانی شێروانە خاوەنی خێراترین گۆڵی ئەم وەرزەیە لە خولەکی ٢ دا لەگەڕی یەکەم گۆڵی لەیانەی ئارارات تۆمار کرد، دوای تێپەڕبوونی ٨ گەڕ لەیارییەکاندا ١٤ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە موئەیەد سەفا یاریزانی شێروانە بچوکترین یاریزانە کە لەم وەرزەدا گۆڵی لە تۆڕی یانەی هەندرێن تۆمار کرد، موئەیەد تەمەنی ١٧ ساڵ و حەوت مانگە، دوای ٧ گەڕ ڕاهێنەری یانەکانی هەولێر و سۆران دوور خرانەوە.
ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١-هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٥ گۆڵ
٢- پەیام ئەحمەد – یانەی سیروانی نوێ ٤ گۆڵ
٣- عەبدول مونعیم ئەحمەد– یانەی هەولێر ٤ گۆڵ
٤- فەرهەنگ وریا – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٤ گۆڵ
یارییەکانی گەڕی نۆیەم:
بڕیار وایە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنج شەممە و هەینی، یارییەکانی گەڕی نۆیەمی خولەکە بە ئەنجامدانی ٨ یاری بەم شێوەیە بەڕێوەبچن:
چوارشەممە:
ئارارات – شەقڵاوە/ یاریگەی ئارارات
هەڵۆ – زاخۆ/ یاریگەی هەڵۆ
پێنجشەممە:
سۆران – دهۆک/ یاریگەی سۆران
دەربەندیخان – چەمچەماڵ/ یاریگەی دەربەندیخان
سیروانی نوێ – هەولێر/ یاریگەی ئاشتی
برایەتی – شێروانە/ یاریگەی برایەتی
هەینی:
پێشمەرگەی هەولێر – هەندرێن/ یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
نەورۆز – سەیدسادق/ یاریگەی نەورۆز
ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی هەشتەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- هەندرێن ٢٢ خاڵ لە ٨ یاری
٢- سیروانی نوێ ١٦ خاڵ لە ٨ یاری
٣- سەیدسادق ١٢ خاڵ لە ٨ یاری
٤- نەورۆز ١٢ خاڵ لە ٧ یاری
٥- دهۆک ١٢ خاڵ لە ٧ یاری
٦- دەربەندیخان١٢ خاڵ لە ٨ یاری
٧- پێشمەرگەی هەولێر ١١ خاڵ لە ٧ یاری
٨- چەمچەماڵ ١٠ خاڵ لە ٧ یاری
٩- ئارارات ١٠ خاڵ لە ٨ یاری
١٠- برایەتی ٩ خاڵ لە ٧ یاری
١١- زاخۆ ٩ خاڵ لە ٨ یاری
١٢-سۆران ٩ خاڵ لە ٨ یاری
١٣- شێروانە ٧ خاڵ لە ٨ یاری
١٤- هەولێر ٧ خاڵ لە ٧ یاری
١٥- شەقڵاوە ٦ خاڵ لە ٨ یاری
١٦- هەڵۆ سفر خاڵ

ھەواڵی زیاتر