سزایه‌كی قورس به‌سه‌ریاریزانێكی هۆڵه‌ندیدا ده‌سه‌پێ
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
سزایه‌كی قورس به‌سه‌ریاریزانێكی هۆڵه‌ندیدا ده‌سه‌پێ
یاریزانێكی هۆڵه‌ندی، كه هێرشبه‌ری یانه‌ی سپارتاك مۆسكۆی رووسییه، ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تی مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه و سزای توند ده‌درێ.
دوێنێ دووشه‌ممه 22/11/2021، مێدیاكانی هۆڵه‌ندا بڵاویان كرده‌وه، كه كۆینسی برۆمێس، یاریزانی هۆڵه‌ندیی یانه‌ی سپارتاك مۆسكۆی ڕووسی، ڕووبه‌رووی تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی كوڕه مامێكی خۆی بووه‌ته‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی 11 مانگ له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی له دیسمێبه‌ری 2020ـدا، كۆینسی برۆمێس، بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌رله‌نوێ چاوه‌ڕێی دۆسیه‌كه و حوكمی دادوه‌ر به رووی ئه‌ودا ده‌كاته‌وه.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی پێشووی یانه‌ی سیڤیلیای ئیسپانی، وابه‌سته به پێكداهه‌ڵپژانی نێوان خۆی و كوڕه‌مامكێكی، ئه‌وه‌ش له ئاهه‌نگێكی خێزانی‌دا، له شارۆچكه‌ی ئیبكۆدیی نزیك ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا بووه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه برۆمێس، له ئه‌ژنۆی ئه‌و ئامۆزایه‌ی داوه و زیانی به‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌ش له نۆڤێمبه‌ری 2020ـدا بووه، بڕۆمێس له گوته‌كانیدا، هه‌موو شتێكی له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا ڕه‌ت كرده‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵی.
ڕێڕه‌وی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه، كه ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 29 ساڵانه‌ی پێ تۆمه‌تبار كراوه به هه‌وڵی كوشتن، واده‌كا له نێوان دوو ساڵ و 42 مانگدا به‌ند بكرێ.
برۆمێس، له چوارچێوه‌ی تیمی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بوو، كه به‌م دواییه به‌شداریی جامی ئه‌ورووپای كردووه و تیمه‌كه‌ی له چاره‌كی كۆتایی دوای شكستی به‌رانبه‌ر چیك دوور خرایه‌وه، به‌ڵام له دوایاریی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له یارییه‌كانی پاڵاوتنی گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ڕ، دابڕا و به‌شداریی نه‌كرد.
سه‌ره‌ڕای پێشوازیی به‌رشه و چاڤی لێی، مێسی ناگه‌ڕێته‌وه به‌رشه
راپۆرتی مێدیا ئیسپانییه‌كان، بڵاویان كرده‌وه كه مێسی نیازی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رشلۆنه نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كارگێڕی و به‌رپرسانی به‌رشلۆنه خواستی خۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشان داوه.
دوێنێ دووشه‌ممه 22/11/2021، مێدیاكانی ئیسپانیا، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ به‌رشلۆنه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی به‌رشلۆنه و راهێنه‌ره‌كه‌شی پێیان خۆشه، رایانگه‌یاند مێسی نیازی گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه.
پێش چه‌ند رۆژێك خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه، له‌و كاته‌ی چاڤی هێرناندێزی پێشكه‌شی هانده‌ران و مێدیاكان كرد، ڕایگه‌یاند: گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی و ئه‌ندرێس ئینێستا بۆ به‌رشلۆنه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه.
ئێسته بۆندی مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان تا هاوینی 2023ـیه، له كاتێكدا له به‌رشلۆنه‌وه به بۆندێكی بێ به‌رانبه‌ر چووه ئه‌و یانه‌یه، به‌و هۆیه‌وه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو بووبوو، به‌ڵام ئێسته واده‌رده‌كه‌وێت، بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رشلۆنه له زه‌یندا نه‌خولێته‌وه
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی، ڕاپۆرتێكی بلاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له كاروانی یاریكردنی مێسی ماوه، له ده‌ره‌وه‌ی به‌رشلۆنه به‌سه‌ری ده‌بات و گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئارادا نابێ.
ئه‌گه‌ری هه‌یه مێسی ساڵێكیش دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه، هه‌ر له‌وێ بمێنێته‌وه، دواتریش به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بڕوا و له‌وێ كاروانی یاریكردنی پیشه‌گه‌ریی كۆتایی پێ بێنێ.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، ئه‌وه راسته كه مێسی پێوه‌ندییه‌كی پته‌و و باشی له‌گه‌ڵ چاڤی هێرناندێز هه‌یه و دۆخی به‌رشلۆنه به‌ره‌و گۆڕان ده‌ڕوا، به‌ڵام بۆ مێسی ئه‌و بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یه یه‌كلا بووه‌ته‌وه.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی مێدیا ئیسپانییه‌كه، لیۆنێل مێسیش له دیمانه‌یه‌كی پێشتردا، هیوای خواستبوو بگه‌ڕێته‌وه به‌رشلۆنه
مێسی گوتبووی: ده‌مه‌وێ ببمه سكرتێری هونه‌ری، نازانم ئه‌وه كه‌ی روو ده‌دا، له به‌رشلۆنه یان یانه‌یه‌كی دیكه بۆم دێته پێش، ئه‌گه‌ر له به‌رشلۆنه ئه‌و هه‌له بێته پێش، پێم خۆشه یارمه‌تیی یانه‌كه بده‌م.
لیۆ، له‌باره‌ی هۆگریی بۆ به‌رشلۆنه، ده‌ڵێ: ئه‌و رۆژه‌ی سه‌یری یاری به‌رشلۆنه ده‌كه‌م، كه‌مێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌و رۆژانه‌ی له‌وێ بووم، من ئێسته زیاتر ئارامم، وه‌رگرتنم بۆ هه‌موو شتێكیش باشتره، ڕوونیشه كه فیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه لێره چی بكه‌م، له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزش و ماڵباتیش.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رشلۆنه، وتبووی: نازانم كه‌ی بۆندم له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان ته‌واو ده‌بێ، كاره‌كه نیمچه‌دڵنیایه، ڕه‌نگه جارێكی تر له به‌رشلۆنه بم و ژیانم له‌وێ بێ، ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه خێزانه‌كه‌م ده‌یه‌وێ، نازانم كه‌ی بۆندم ته‌واو ده‌بێ، به‌ڵام بۆ ژیان ده‌گه‌ڕێمه‌وه به‌رشلۆنه.
مێسی شه‌ممه‌ی ڕابردوو یه‌كه‌م گۆڵی ناوخۆیی به‌رانبه‌ر یانه‌ی نانت تۆمار كرد، كه یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ برده‌وه، هاوكات چاڤی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌رشلۆنه ده‌ست خست، له‌و یارییه‌ی رووبه‌رووی ئیسپانیۆلی هاوشاری بووه‌وه، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی میمفێس دیپای یارییه‌كه‌ی برده‌وه.