یانه‌ی به‌رشلۆنه، به سه‌رپه‌رشتیی چاڤی هێرناندێز، راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه، ده‌یه‌وێ چاڤی سیمۆنز، ئه‌ستێره‌ی لاماسیا بگه‌ڕێنێته‌وه یانه‌كه‌ی، كه ئێسته له پاریس سان جێرمانه.
له‌و كاته‌وه‌ی چاڤی هێرناندێز به فه‌رمی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه و ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، ئه‌و ناوانه زیاد كراون، كه باس ده‌كرێ یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێ له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌دا بیانباته ریزه‌كانیه‌وه.
یه‌كێك له‌و ناوانه‌ی به‌رشلۆنه نیازی ده‌ستخستنی هه‌یه، یاریزانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان چاڤی سیمۆنزه، كه له هێڵی ناوه‌ڕاست یاری ده‌كا، به‌ڵام پێش هاتنی چاڤیش ناوی ئه‌و له ناواندا بوو و یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی به‌رشلۆنه به ئامانجی گرتبوو.
تۆڕی كادینا سێری ئیسپانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له كاره چڕه‌كانی یانه‌ی به‌رشلۆنه، هه‌وڵدانه بۆ ده‌ستخستی ئه‌و یاریزانه.
سیمۆنز، ته‌مه‌نی 18 ساڵان و ده‌رچووی ئه‌كادیمیای لاماسیاسه، پێش دوو وه‌رز چووه یانه‌ی پاریس سان جێرمان، به‌ڵام هه‌لی ڕاسته‌قینه‌ی له ریزی تیپی یه‌كه‌م بۆ نه‌ڕه‌خسا و له‌گه‌ڵ تیپی لاوان خۆی گونجاند و بۆنده‌كه‌ی له هاوینی 2022 كۆتایی دێ.
راپۆرته مێدیاییه‌كان، باسیان له‌وه كردووه، كه به‌م دواییه چاڤی سیمۆنز، ده‌یه‌وێ ڕۆڵی خۆی له تیپی یه‌كه‌می پاریس سان جێرمان مسۆگه‌ر بكا، پێش ئه‌وه‌ی بۆندێكی نوێ مۆر بكا، كه ئه‌وه‌ش به‌هیچ جۆرێك ئاسان نییه.
ئێزگه‌كه بڵاویشی كردووه‌ته‌وه، كه مینۆ رایۆلای بریكاری یاریزانی هۆڵه‌ندی هالاند، له‌گه‌ڵ باوكی ئه‌و یاریزانه چووه به‌رشلۆنه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی دۆرتمۆند، به‌ڵام له‌وێ ناوی چاڤی سیمۆنزی بۆ خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه پێشنیاز كردبوو.
سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش، ئه‌وه بیرۆكه‌یه‌ی پێ خۆش بووه كه سیمۆنز بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌و پێیه‌ی یه‌كێكه له ده‌رچووانی لاماسیا و ده‌یه‌وێ به خۆڕایی ده‌ستی بخا، واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه، وه‌ڵامێكی ته‌واو نییه بۆ بۆنده‌كه‌ی مێسی كه به خۆڕایی یانه‌كه‌ی جێهێشت و چووه پاریس سان جێرمان، به‌ڵام ئه‌مه به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی به‌رشلۆنه له پاریس سان جێرمان داده‌نرێ.
لای خۆیه‌وه، یانه‌ی به‌رشلۆنه هێشتا بڕیاری ته‌واوی بۆ واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ سیمۆنز نه‌داوه، چونكه ناكرێ تا مانگی یه‌كی ساڵی دادێ ئه‌و بۆنده بكرێ، دووه‌میش چاڤی هێنرناندێز، ئێسته كار له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی دیكه ده‌كا، كه پێشینكار بۆ ئه‌وانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چاڤی ئه‌وه بیرۆكه‌یه‌ی پێ باشه كه بۆند له‌گه‌ڵ سیمۆنزدا بكه‌ن، چونكه شێوازێكی تایبه‌تی یاریكردنی هه‌یه.
هه‌روه‌ها بژارده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سیمۆنز بۆ به‌رشلۆنه، كارێكی زۆر باش و سه‌رنجڕاكێش ده‌بێ بۆ ئه‌و یاریزانه هۆڵه‌ندییه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ست و سه‌رپه‌رشتیی چاڤی هێرناندێزدا بێ.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناو یانه‌ی به‌رشلۆنه، پێش چه‌ند رۆژێك، دانی ئالڤێش، یاریزانی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری پێشووی یانه‌كه، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ كامپ نۆ گه‌ڕایه‌وه و له نیوه‌ی دووه‌می وه‌رزه‌كه‌وه به‌شداریی یارییه‌كانی یانه‌كه ده‌كا، ئه‌وه‌ش كۆتایی مانگی یه‌كی ساڵی دادێ،
ئالڤێش، له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، وێنه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه دروشم و ئاڵای به‌رشلۆنه ماچ ده‌كا و له‌سه‌ری نووسیوه: بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ و تا ئه‌م ساته‌ش، به شێتانه بۆت جه‌نگاوم.
هاوكات، لیۆنێل مێسیش له دیمانه‌یه‌كی پێشتردا، هیوای خواستبوو بگه‌ڕێته‌وه به‌رشلۆنه
مێسی گوتبووی: ده‌مه‌وێ ببمه سكرتێری هونه‌ری، نازانم ئه‌وه كه‌ی روو ده‌دا، له به‌رشلۆنه یان یانه‌یه‌كی دیكه بۆم دێته پێش، ئه‌گه‌ر له به‌رشلۆنه ئه‌و هه‌له بێته پێش، پێم خۆشه یارمه‌تیی یانه‌كه بده‌م. لیۆ، له‌باره‌ی هۆگریی بۆ به‌رشلۆنه، ده‌ڵێ: ئه‌و رۆژه‌ی سه‌یری یاری به‌رشلۆنه ده‌كه‌م، كه‌مێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌و رۆژانه‌ی له‌وێ بووم، من ئێسته زیاتر ئارامم، وه‌رگرتنم بۆ هه‌موو شتێكیش باشتره، ڕوونیشه كه فیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه لێره چی بكه‌م، له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزش و ماڵباتیش.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رشلۆنه، وتبووی: نازانم كه‌ی بۆندم له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان ته‌واو ده‌بێ، كاره‌كه نیمچه‌دڵنیایه، ڕه‌نگه جارێكی تر له به‌رشلۆنه بم و ژیانم له‌وێ بێ، ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه خێزانه‌كه‌م ده‌یه‌وێ، نازانم كه‌ی بۆندم ته‌واو ده‌بێ، به‌ڵام بۆ ژیان ده‌گه‌ڕێمه‌وه به‌رشلۆنه.