هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ یارییه‌كی چاره‌نووسسازدا میوانداری كۆریای باشوور ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی گرووپی یه‌كه‌می كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی قه‌ته‌ر، عێراق میوانداری كۆریای باشوور ده‌كات، كاتژمێر (6)ـی ئێواره‌ یارییه‌كه‌ له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ربه‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سێ شێره‌كه‌ وه‌ك یاریی مردن و ژیان وایه‌، له‌ ئه‌گه‌ری شكستهێنانی به‌شێویه‌یكی فه‌رمی ناتوانێت له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی راسته‌وخۆ بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر سه‌ربكه‌وێت.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ راهێنه‌رایه‌تی دیك ئادڤۆكات، كه‌ له‌ قۆناغی دووه‌م ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی هونه‌ری تیپه‌كه‌ی گرته‌ ده‌ست، له‌ پێنج یاری رابردوو، هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمارنه‌كردووه‌، خاوه‌نی چوار یه‌كسان و یه‌ك شكسته‌، ته‌نها 4 خاڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی چواره‌می گرووپه‌كه‌ی دێت، 3 گۆڵی كردووه‌ و 6 گۆڵی لێ كراوه‌.
پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێكهاتووه‌ له‌ 27 یاریزان، فه‌هد تاڵب و ئه‌حمه‌د باسل و عه‌لی یاسین له‌ هێلی گۆڵپاریزان، حوسێن عه‌مار و فرانس پترۆس و عه‌لی عه‌دنان و موهه‌ند جعاز و مسته‌فا نازم و ئه‌حمه‌د ئیبراهیم و عه‌لی فایز و رێبین سۆلاقه‌ و ئه‌مجه‌د عه‌توان و ئه‌میر عه‌ماری و محه‌مه‌د عه‌لی و بشار رسن و محه‌مه‌د قاسم و ئه‌حمه‌د فازل و سه‌جاد جاسم و مونزر محه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د فه‌رحان و حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم و شێركۆ كه‌ریمی یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر و ژیلوان حه‌مه‌د، كه‌ ته‌نها ئه‌م دوو یاریزانه‌ له‌ پێكهاته‌ی عێراق كوردن، ئیبراهیم بایش و عه‌لی حه‌مادی و عه‌لا عه‌بدولزه‌هره‌ و ئه‌یمه‌ن حوسێن له‌ پێكهاته‌ی هه‌لبژارده‌ی عیراقن.
هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور به‌ سه‌ركردایه‌تی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتینهام (سۆن)، خۆیان به‌ باشی بۆ ئه‌م یارییه‌ ئاماده‌كردووه‌، له‌ یاریی چوون له‌ نیو وڵاتی كۆریای باشوور عێراق به‌ بێ گۆڵ یه‌كسان بوو، به‌ڵام دوای پێنج گه‌ر كۆریای باشوور خاوه‌نی 11 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی دووه‌می گرووپه‌كه‌ی دێت، به‌ بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتن بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر مسۆگه‌ر ده‌كات، له‌ كۆی پێنج یاری رابردووی كۆریا 5 گۆڵی كردووه‌ و 2 گۆڵی لێ كراوه‌، باشترین ده‌ستكه‌وتی له‌ مۆندیالی 2002 بوو كاتێك پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا، باشترین ده‌ستكه‌وتی عێراق له‌ مۆندیال گه‌یشتنیانه‌ به‌ مۆندیالی 1986 له‌ وڵاتی مه‌كسیك، ته‌نها یه‌ك گۆڵیان كردووه‌، كه‌ یاریزانی كۆچ كردوو ئه‌حمه‌د رازی له‌ دژی هه‌لبژارده‌ی به‌لجیكا تۆماریكرد.
ریزبه‌ندی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ به‌مشێوه‌یه‌
ئێران 13 خاڵ
كۆریای باشوور 11 خاڵ
لوینان 5 خاڵ
عێراق 4 خاڵ
ئیمارات 3 خاڵ
سووریا 2 خاڵ
دوو هه‌لبژارده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه‌ مۆندیال، هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م له‌گه‌ل سێیه‌می گرووپه‌كه‌ی دیكه‌ ده‌كات، دواتر براوه‌یان له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌یه‌كی كۆریای باشوور ده‌كات، ئینجا یه‌كێكیان بۆ مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.