گەڕی سێیەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت

“ڕانیە و قەڵادزێ یاریی لوتکەی ئەم گەڕە ئەنجام دەدەن، لە دێربیی دهۆکیشدا گارە میوانداریی سێمێل دەکات”

ئەمڕۆ و سبەی بە ئەنجامدانی نۆ یاری یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەدەچن، لە کۆمەڵەی یەکەمدا گارە و سێمێل لە دێربی شاری دهۆک بەیەک دەگەن، گرنگترین یاری کۆمەڵەی دووەمیش بەیەک گەیشتنی یانەکانی ڕانیە و قەڵادزێیە کە یارییەکی بەهێز و پڕ ڕکەبەری دەبێت، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە بارودۆخی یانەکان و خشتە و ڕیزبەندی یانەکان دەخاتە ڕوو.

سێ یانە لەخولەکە کشاونەوە
لەسەرەتا بڕیار وابوو کە ٢٢ یانە بەشداری خولەکە بکەن، بەڵام دواتر بەهۆی کشانەوەی یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و ئاشتی و زێرەڤانی، ژمارەی یانەکان بوون بە ١٩ یانە بەشێوازی ناوچەی جوگرافی بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، بە دوو قۆناغ یارییەکانی ئەنجام دەدرێن
دوای ئەنجامدانی دوو گەڕ لە یارییەکان، لە کۆمەڵی یەکەم کە یانەکانی سنوری هەولێر و دهۆک تیایدا بەشدارن، ئاستی یانەکان تاڕادەیەک لەیەکەوە نزیکە، یانەی ئاڵتون کۆپری بەهۆی نەبوونی تیپ تا ئێستە هیچ یارییەکی ئەنجام نەداوە، لە ئەگەری ئامادە نەبوونی لەم گەڕەیشدا ئەوا بەفەرمی لە خولەکە دوور دەخرێتەوە، لەگرنگترین یارییەکانی ئەم گەڕە لە کۆمەڵەی یەکەم، لەدێربی شاری دهۆک یانەی گارە و سێمێل بەیەک دەگەن. لە کۆمەڵەی دووەمیشدا کە ١٠ یانە لە خۆ دەگرێت و یانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانین، ڕکەبەری لەسەر ڕیزبەندی یانەکان زۆر بەهێزە و یانەکانی ڕزگاری قەڵادزێ لە هەردوو یاری ڕابردوودا براوە بوون و بە شەش خاڵ لە خانەکانی یەکەم و دووەم دێن، لەبەهێزترین یاریشدا یانەی ڕانیە کە ٤ خاڵی هەیە میوانداری یانەی قەڵادزێ دەکات.

خشتەو کاتی یارییەکانی تریش بەمشێوەیە دەبێت:
یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەیە یەکەم:
ئاکرێ – ئاڵتون کۆپری/ یاریگەی ئاکرێ
پیشەسازی – خاک/ یاریگەی پیشەسازی
شۆڕیجە – بروسک/ یاریگەی شۆڕیجە
بەردەڕەش چاوەڕوانە

یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەیە دووەم:
بازیان – هەڵەبجە/ یاریگەی بازیان
بابان – سلێمانی/ یاریگەی بابان
خانەقین – ڕزگاری/ یاریگەی خانەقین
چوارقوڕنە – کۆیە/ یاریگەی چوارقوڕنە
ئەم وەرزەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەبەشداری ١٩ یانە بەڕێوەدەچێت، یانەکان بەشێوازی ناوچەی جوگرافی بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، یارییەکان بەشێوەی چوون و هاتن ئەنجام دەدرێن و دوو یانە خاوەن پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە ڕاستەوخۆ دەگەنە خولی نایابی کوردستان و دوو یانە ڕیزبەندی کۆتایی هەردوو کۆمەڵەکەیش بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکان دادەبەزن.

ھەواڵی زیاتر