- یانه‌ی بارسێلۆنا به ئاماده‌بوونی پێپ گواردیۆلا له مه‌راسیمێكدا چاڤی هێرناندێزی وەکو راهێنەری نوێی یانەکەی پێشکەش كرد و زیاتر له 25 هه‌زار هانده‌ر له كامپ نوو له مه‌راسیمی ناساندنه‌كه‌ی چاڤی ئاماده‌بوون.
- چاڤی هێرناندێز سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری جێهێشت و وەکو راهێنەری نوێی یانەکە له شوێنی رۆناڵد كومان بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌مه‌ش چاڤی لە ئه‌مڕۆوه بە فەرمی دەست بە راهێنانی یاریزانان لە بارسێلۆنا دەکات و یەکەمین یارییشی لە بەرامبەر ئیسپانیۆل دەبێت.
- چاڤی هێرناندێز له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌كه به ساتێكی مێژوویی تێپه‌ڕ نابێت، ده‌شڵێـت: ده‌زانم دۆخی یانه‌كه باش نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵخۆشی كردووم هه‌ستێكی ئه‌رێنی و سه‌ركه‌وتن له نێو تیپه‌كه‌دا هه‌یه، زۆریش خۆشحاڵم كه گه‌ڕامه‌وه بارسێلۆنا و ده‌مه‌وێت به زووترین كات ده‌ست به‌كار بكه‌م.
- چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا ده‌شڵێت: سووپاسی بارسێلۆنا ده‌كه‌م كه هه‌وڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری دا بۆ ئه‌وه‌ی من بگه‌ڕێننه‌وه، ئێمه به‌خێرایی ده‌ست به كار ده‌كه‌ین و پێشبڕكێ ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئێمه بارسێلۆناین، هه‌موو ژیانی خۆم له‌م یانه‌یه به‌سه‌ر بردووه و لێره ژیاوم و گه‌وره بوومه بۆ ئه‌وه‌ی باشترین نازناو بۆ یانه‌كه‌م ببه‌مه‌وه و شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كان و سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ین.
- چاڤی هێرناندێز: ئامانجی ئێمه زۆر ڕوون و ئاشكرایه، من وه‌كو راهێنه‌ر گه‌وره‌بوومه و پێگه‌یشتووم، پارێزگاری له شكۆی بارسێلۆنا ده‌كه‌م و له هه‌موو یارییه‌كان به‌بێ ترس هێرش ده‌به‌ین.
- پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا: له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی چاڤی بۆ بارسێلۆنا، ئه‌و راهێنه‌ره لاوه له‌به‌رده‌م چه‌ندان به‌ربه‌ست ده‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ری كرانه ده‌ره‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ هه‌یه و ده‌بێت یاریی داهاتووی له بێنفیكا بباته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه چه‌ندان یاریزانی به‌هۆی پێكانه‌وه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و كێشه‌یان هه‌یه، له‌وانه ئه‌گوێرۆ، جیرارد پیكێ، ئیریك گارسیا و ئانسو فاتی.
- خامێس رۆدریگێز یاریزانی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا، پاش نزیکەی یه‌ك ساڵ، جارێکی دیکە بانگهێشتکرایەوە هه‌ڵبژارده‌كه‌ی، بریارە بەشداری دوو یاری داهاتووی كۆلۆمبیا بەرامبەر بەرازیل و پاراگوای لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر بکات، کە بریارە رۆژی 12 و 17ـی ئەم مانگە یارییەکان بکرێن.
- نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی و یه‌كه‌می تێنسزانه‌كانی جیهان له یاریی كۆتایی ماسته‌رزی پاریس رووبه‌رووی دانیال مێدڤێدێڤی رووسی و دووه‌می جیهان بووه‌وه، هه‌روه‌ك چاوه‌ڕێ ده‌كرا یارییه‌كه له ئه‌وپه‌ڕی هێزیدا بوو، تێنسزانه رووسییه‌كه سێرڤی جۆكۆڤیچی شكاند و له كۆتایش توانی شه‌ش چوار سێتی یه‌كه‌م بباته‌وه، له سێتی دووه‌م جۆكۆڤیچ ئه‌سته‌می زۆری نه‌بینی و توانی وه‌ڵامی مێدڤێدێڤ بداته‌وه و به شه‌ش سێ ئه‌نجامی سێته‌كانی یه‌كسان كرده‌وه، له كۆتا سێت یارییه‌كه گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی ئاستی و هه‌ردوو تێنسزانه یه‌كتریان ماندوو كرد، به‌ڵام جۆكۆڤیچ بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
previous post
next post