رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ساوزگێت وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی كلۆپی دایه‌وه
گاریس ساوزگێت، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، هه‌ست به واقوڕمان ده‌كا له‌و ڕه‌خنه و گوتانه‌ی یۆرگن كلۆپ، راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، له‌وی گرتبوو.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 7/11/2021، مێدیاكان، گوته‌ی گاریس ساوزگێت، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رایان بڵاو كرده‌وه، كه ڕایگه‌یاندبوو: هه‌ست به واقوڕمان ده‌كا له‌و ڕه‌خنه و گوتانه‌ی یۆرگن كلۆپ، راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، له‌وی گرتبوو.
پێشتر، كڵۆپ، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ساوزگێت، شوێنی یاریزان ئه‌لێكسه‌نده‌ر ئارنۆڵدی یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی گۆڕیبوو له به‌رگریكاری ڕاسته‌وه بۆ یاریزانی ناوه‌ڕاست گۆڕیوه.
كلۆپ، ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی گرتبوو كه ئه‌و راهێنه‌ره، گۆكێزی له‌سه‌ر ئه‌و بانگهێشت نه‌كردبوو، كه به ڕێكخراوه‌یی یاریی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول نه‌كردووه، له كاتێكدا جۆن ستۆنزی بانگ كردووه، سه‌ره‌ڕای كه‌میاریكردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی.
ئه‌و پرسیاره له ساوزگێت كرا، كه كێشه‌ی چیتان له نێواندا هه‌یه، ئه‌و راهێنه‌ره 51 ساڵانه‌ی ئینگلته‌را، وتی: هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، هۆكاری به‌رده‌وامیی قسه و ڕه‌خنه‌كانی به ته‌واوی نازانم و پێویسته له‌و بپرسی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پێم وایه، كه به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌كی باش تاڕادده‌یه‌ك، مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، به‌شێكی كه‌می وتار و كۆمێنته‌كان ده‌بینم، ئه‌مه وا ده‌كا هه‌میشه به هۆشدارییه‌وه كار بكه‌ی، به هیچ شێوه‌یه‌ك، هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ یۆرگن كلۆپدا نییه.
وتیشی: راهێنه‌ران دێن و به خێراییه‌كی زۆر ده‌ڕۆن، بۆیه گرنگه كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشت له‌گه‌ڵ یانه‌كاندا هه‌بێ.، ڕه‌نگه راهێنه‌ران پێشبین نه‌بن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی زۆر په‌ڕیوه‌ته‌وه، به‌و بۆنه‌یه‌وه، پێم وا نییه ئه‌م باره له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول بێ.
5 كێشه‌ی گه‌وره كه دێنه به‌رده‌م چاڤی هێرناندێز
هانده‌رانی به‌رشلۆنه، ڕه‌نگه پێیان وابێ چاڤی هێرناندێز، ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌بێته فریادڕه‌سی یانه‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌ویش فانۆسی جادوویی پێ نییه و چه‌ند كێشه‌یه‌كی گرنگ و گه‌وره‌ی له ئه‌ركه‌كه‌یدا دێته پێش.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی دێته پێشی، مه‌ترسیی ده‌رچوونه له چامپیۆنس، كه یه‌كه‌م یاریی به‌رشلۆنه له‌گه‌ڵ چاڤی له چامپیۆنس لیگ به‌رانبه‌ر به‌نفیكایه و ئه‌گه‌ر له‌و یارییه‌دا سه‌ركه‌وتن تۆمار نه‌كه‌ن، دۆخه‌كه‌ی بۆ خراپتر ده‌بێ.
كێشه‌یه‌كی دیكه، زۆریی پێكانی یاریزانانه، كه به‌م دواییه‌ش گورزی تازه له‌و رووه‌وه به یانه‌كه كه‌وت و ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانانی ئێسته پێكانی هه‌یه، بۆیه چاڤی له رووی بنیاتنانی توانای جه‌سته‌یی یاریزانانیه‌وه، كێشه‌ی ئاڵۆزی ده‌بێ، هاوكات هه‌وڵی گۆڕینی تیمی پزیشكیش كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه.
كێشه‌یه‌كی دیكه، باسی ئه‌وه ده‌كرێ چاڤی ده‌یه‌وێ چه‌ند یاریزانێك بباته ریزه‌كانییه‌وه، له‌وانه ره‌حیم ستیرلینگ، جۆل كۆندی، به‌ڵام قه‌رزه‌كانی به‌رشلۆنه رێی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرێ، بۆیه ناچار ده‌بێ به‌م یاریزانانه‌ی ئێسته‌ی كاروباره‌كانی به‌ڕێ بكا.
كێشه‌یه‌كی دیكه، ئه‌وه‌یه به‌شێك له‌وه ده‌ترسێن چاڤی له‌سه‌ر حسابی یاریزانانی به‌هره‌وه‌ری نوێ، ڕووپامایی ئه‌ستێره‌كۆنه‌كانی هاوڕێی خۆی بكا، بۆیه ده‌بێ پیشه‌گه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بۆسكێتس و پیكێ و ئه‌لبا.
كێشه‌یه‌كی دیكه، ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانان ره‌تیان كردووه‌ته‌وه، یانه‌كه جێ بهێڵن، چونكه مووچه‌یان زۆره، ئاستیشان باش نییه، وه‌كوو كۆتینۆ، ئۆمتیتی، رۆبێرتۆ و یاریزانانی دیكه، بۆه چاڤی ده‌بێ یان سوودیان لێ وه‌ربگرێ، یان لێیان رزگار بێ.