ئه‌مڕۆ یانه‌كانی ئارسێناڵ و لیڤه‌رپوول به‌رده‌م یارییه‌كی چاره‌نووسساز دان

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

چاڤی: چیتر بارسێلۆنا نابێت بدۆڕێت یان یه‌كسان بێت
چاڤی هێرناندێز سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ ماڵئاوایی له‌ یاریزانانی سه‌دی قه‌ته‌ری كرد و لە فڕۆکەخانەی دەوحە قسەی بۆ میدیاکان کرد و رایگه‌یاند دڵته‌نگه‌ كه‌ یانه‌ی سه‌د جێده‌هێڵێت، گوتیشی: ئه‌وه‌ی له‌ توانامدا هه‌بێت پێشكه‌شی بارسێلۆنای ده‌كه‌م.
چاڤی هیرناندێز راهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنا له‌ یه‌كه‌مین لێدوانی وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا گوتی: ئەوەی لە تواناماندا بێت لە پێناوی بارسێلۆنا دەیکەین، دواجار ئێمە بارسێلۆناین باشترین یانەی جیهانین، بێگومان باشترین یانەی جیهانیش دەبێت بباتەوە نابێت یەکسان بێت یان بدۆڕێت’
هەروەها راهێنەرەکەی پێشووی سەدی قەتەری گوتیشی ‘ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین تا یاریزانەکان دڵخۆش بن، بێگومان من هەمیشە کەسێکی ئەرێنیم، هەموو رێگایەک دەگرمە بەر بۆ ئەوەی هەموو شتێک بەباشی بەڕێوە بچێت، ئەم ئالنگارییە گەورەترین دەبێت لە کاروانی وەرزشیمدا، من دەگەڕێمەوە ماڵەکەم دەگەڕێمەوە نیشتیمانەکەم، هەمووان بە ئەرکی خۆیان هەڵسان بەتایبەتی یانەی بارسێلۆنا، من سوپاسی ئەو متمانەیان دەکەم’.
چاڤی لەبارەی دۆخی ئێستای بارسێلۆنا گوتی: ئێستا بارسێلۆنا بە باشترین دۆخیدا تێپەڕ نابێت، بۆیە من دەمەوێت سەرەتا لەگەڵ یاریزانەکان کۆببمەوە و پلان و بیرۆکەی خۆمیان بۆ روون بکەمەوە، پێویستە هەموومان بەکۆمەڵ کار بکەین و جارێکی دیکە لە خولەکی یەکەمەوە دەستپێبکەینەوە، بۆ ئەوەی یانەکە بگەڕێنینەوە سەر رێچکەی جاران، من پێموایە ئێستا یانەکە کۆمەڵێک یاریزانی باشی هەیە’.

عوسمان دێمبلی دیسان گه‌ڕاaیه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ و كاڤانی بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌گوێرۆ داوا كراوه‌

دیسان عوسمان دێمبلی گه‌ڕایه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌
عوسمان دێمبلی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی جارێكی دیكه‌ تووشی پێكان هاته‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی دوایین پشكنینه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی دیار نییه‌.
عوسمان دێمبلی پێش ئه‌وه‌ی بۆ یاریكردن بگه‌ڕێته‌وه‌، جارێكی دیكه‌ پێكانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و دوێنێ له‌ یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ به‌شداریی نه‌كرد.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ راهێنانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ عوسمان دێمبلی هه‌ستی به‌ ئازار كردووه‌.
به‌ گوێره‌ی دوایین پشكنینه‌كان، پێكانێكی پێشووی عوسمان دێمبلی سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ ڕانی چه‌پی دا برینێكی هه‌یه‌ و ناتوانێت به‌شداریی یاری داهاتوو له‌ دژی سێلتا ڤیگۆ بكات.
سه‌رچاوه‌كه‌ نووسیویه‌تی: دێمبلی له‌ مێژه‌ ئه‌م برینه‌ له‌ جه‌سته‌ی دا هه‌بووه‌ و هه‌ستی پێنه‌كردووه‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت گه‌ڕانه‌وه‌ی دێمبلی جارێكی دیكه‌ دوابكه‌وێت.
له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، به‌رگریكاری ئه‌مریكی سێرجینیۆ دێست به‌هۆی پێكانه‌وه‌ هاوشانی دێمبلی بۆ كاتێكی نادیار دوورده‌كه‌ونه‌وه‌، ئه‌مه‌‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دێمبلی ئه‌م وه‌رزه‌ ته‌نیا 25 خوله‌ك له‌ چامپیۆنزلیگ یاریی كردووه‌ و به‌شداریی هیچ یارییه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای نه‌كردووه‌، بۆ جاری سێزده‌یه‌م له‌ بارسێلۆنا تووشی پێكان ده‌بێت.

كاڤانی بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌گویڕۆ داوا كراوه‌
ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ رووبكاته‌ بارسێلۆنا پێش ئه‌وه‌ی له‌ هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی بێت.
رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانیا (فرانسیسك ئاگیلار) له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر ئاشكرای كردووه‌ كه‌ كاڤانی ره‌نگه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆنا بكات و ببێته‌ شوێنگره‌وه‌ی سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ.
كاڤانی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ مان یونایتد به‌شداریی 8 یاریی كردووه‌ و ته‌نیا 274 خوله‌ك ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێدراوه‌ و ته‌نیا یه‌ك گۆڵیشی كردووه‌.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ كاڤانی باشترین بژارده‌یه‌ بۆ بارسێلۆنا، چونكه‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ باری دارایی زۆر خراپه‌ و ناتوانێت گرێبه‌ستی گه‌وره‌ بكات و ئه‌و یاریزانه‌ش ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌.
كاڤانی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، هاوینی 2020 له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه‌ به‌ گرێبه‌ستێكی ئازاد بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز روویكرده‌ مان یونایتد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی كریستیانۆ درێسی ژماره‌ 7ـی لێوه‌رگیرایه‌وه‌ و تاڕاده‌یه‌ك پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ لیڤه‌رپوول له‌به‌رده‌م یارییه‌كی چاره‌نووسساز دایه‌
لیڤەرپوول لە یارییەکی گرنگ و چارەنوسازدا لە گەڕی یازدەهەمی پرێمەرلیگ رووبەڕووی وێستهام یونایتد دەبێتەوە، ئەو دوو یانەیە لە کاتێدا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، رێدز بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێشەوەی رکابەرەکەی دێت، بۆیە ئەو یانەیە دەیەوێت بە بردنەوە لەم یارییەدا، جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئەو یانەیە زیاد بکات.
وێستهام ئەمساڵ بە گشتی ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە، ئەو یانەیە لەمساڵدا بەگشتی 62 خاڵی لە پرێمەرلیگ بەدەستهێناوە، تەنها مانچێستەر سیتی و چێڵسی لە ساڵی 2021 زیاتر لەو یانەیە خاڵیان لە پرێمەرلیگ بەدەستهێناوە.
لیڤەرپوول تاوەکو ئێستا لە پرێمەرلیگ تامی دۆڕانی نەکردووە و تاکە یانەش لە خولەکە تاوەکو ئێستا هیچ دۆڕانێکی نیە، ئەو یانەیە لە کۆی 10 یاری ئەم وەرزە، شەش بردنەوە و چوار دۆڕانی هەیە و خاوەنی 20 خاڵە.
محەمەد سەلاح هێرشبەرە میسڕییەکەی لیڤەرپوول، لە سەرجەم ئەو پێنج یارییەی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان کردویەتی، لە سەرجەم یارییەکان گۆڵیکردووە، تەنها تیەری هێنری یاریزانی پێشووی ئارسێنال شەش یاری لەسەر یەک ئەم کارەی کردووە، لە وەرزی 2001 بۆ 2022

ئارسێناڵ رووبه‌ڕووی واتفۆرد ده‌بێته‌وه‌
لە یارییەکی دیکەی ئه‌مرۆی گەڕی دەیەمی پرێمەرلیگ، ئارسێناڵ لە کاتێکدا میوانداری واتفۆرد دەکات، لە دوایین پێنج یاری بەرامبەر ئەو یانەی دۆڕانیان نەبووە، چوار بردنەوە و بەرامبەربوونێک، بەرهەمی تۆپ هاوێژەکان بووە.
واتفۆرد دوایینجار لە سێبتەمبەری 2017 توانیویەتی لەگەڵ راهێنەرێک دوو یاری لسەر یەک بردووەتەوە، ئەو یانەیە لەو کاتەوە هەرگیز نەیتوانیوە لەگەڵ راهێنەرێک دوو یاری لەسەر یەک بباتەوە، کلاودیۆ رانیەری راهێنەری ئێستا ئەو یانەیە، ئەو دەرفەتەی لە پێشە ئەم ریکۆردە یەکسان بکاتەوە.
هیچ یاریزانێکی ئارسێنال نەیتوانی بە قەد ئیمێل سمیت، یاریزانە لاوەکەی ئەو یانەیە ئەم وەرزە بەشداری گۆڵەکان بکات، یاریزانە 21 سالانەکە سێ گۆل و دوو ئاسیستی هەیە. سمیت لە دوو یاری رابردوو دوو گۆڵی کردووە، پێشتر لە مێژووی گەنەرز، تەنها سێ یاریزانی 21 ساڵ سێ یاری لەسەر یەک گۆڵیان کردووە.

ھەواڵی زیاتر