- ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی چواره‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ئه‌م یارییانه له كاتژمێر 08:45 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێن: (ئه‌یسی میلان ئیتاڵیا ـ پۆرتۆ پورتوگال)، (ریال مه‌درید ئیسپانیا ـ شاختار ئۆكراینا).
- ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی چواره‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ئه‌م یارییانه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و ده‌كرێن: (مانچێسته‌ر سیتی ئینگلاند ـ كله‌ب برووج به‌لجیكا)، (لایپزیگ ئه‌ڵمانیا ـ پاریس سانجێرمان فه‌ره‌نسا)، (سپۆرتینگ لیسبۆنا پورتوگال ـ بێشكتاش توركیا)، (بوروسیا دۆرتمۆند ئه‌ڵمانیا ـ ئا‌یاكس ئه‌مستردام هۆڵه‌ندا)، (لیڤه‌رپوول ئینگلاند ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئیسپانیا)، (شیریف مۆڵدۆڤا ـ ئینته‌ر میلان ئیتاڵیا).
- رۆژنامەی لۆپاریزیانی فه‌ره‌نسا: بەرپرسانی پاریس سانجێرمان بیر لەوە دەکەنەوە گرێبەستی سێرخیۆ رامۆس هەڵبوەشێننەوە، چونکە دەستەی پزیشکی یانەکە گومانیان هەیە رامۆس بتوانێت بەمزووانە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.
- رۆژنامەی لۆپاریزیانی فه‌ره‌نسا: به‌رپرسانی پاریس و پزیشكه‌كان به ته‌واوه‌تی گوومان لا دروست بووه و به زه‌حمه‌تی ده‌زانن رامۆس بتوانێت هەروا بە ئاسانی لە پێکانی ئەژنۆی دەربازی بێت و بتوانێت جارێکی دیکە دەست بە یاریکردن بکاتەوە، لەکاتێکدا هاوینی رابردوو لە ریال مەدریدەوە بە گرێبەستێکی سەربەست چووە پاریس سانجێرمان کەچی تا ئێستا بەشداریی هیچ یارییەکی یانە فەرەنسییەکەی نەکردووە، بەرپرسانی سانجێرمان پێویستییان بەوەیە رامۆس رازیی بکەن تا بە رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستەکە هەڵبوەشێننەوە کە سێرخیۆ تا هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ پاریس واژۆ کردووە.
- كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتاڵانتا له چامپیۆنزلیگ گه‌ڕامه‌وه ئیتاڵیا، پێشوازییه‌كی گه‌رمم لێكرا، كاتێك یاریزانی یوڤێنتۆس بووم هیچ كاتێك یاریكردن له نێو یاریگه‌ی بێرگامبۆی تایبه‌ت به ئاتاڵانتا ئاسان نه‌بووه.
- داڤید ئالابا به‌رگریكاری نه‌مسایی یانه‌ی ریال مه‌درید: بایرن میونشن به‌ربژێری سه‌ره‌كییه بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ.
- لویس ماسكارۆ رۆژنامه‌نووسی ئیسپانیا: لیۆنێل مێسی له هه‌ندێك له هاوڕێیه‌كانی بارسێلۆنای نیگه‌رانه، به‌تایبه‌تی جیرارد پیكێ، چونكه پیكێ چووبووه لای خوان لاپۆرتا و پێی گوتبوو ئه‌گه‌ر مێسی له بارسێلۆنا بڕوات یانه‌كه هیچی به‌سه‌ر نایه‌ت و زیانێكی گه‌وره ناكات.
- سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ هێرشبه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه تا سێ مانگی دیكه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن و پێشبینی ده‌كرێت بۆ هه‌تاهه‌تایه نه‌توانێت یاری بكاته‌وه.
- سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ له په‌یامێكدا كه له تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: نیگه‌ران مه‌بن، بارودۆخی ده‌روونیم زۆرباشه و رووبه‌ڕووی قۆناخه‌كانی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن ده‌بمه‌وه، زۆر سووپاسی هه‌مووان ده‌كه‌م به‌هۆی ئه‌و هه‌موو په‌یامی دڵنه‌وایی و په‌رۆشییه‌ی پێمگه‌یشتووه، ئه‌م دڵسۆزییه‌ی ئێوه لێدانه‌كانی دڵم به‌هێزتر ده‌كات.
- بڕیاره له 28ـی ئه‌م مانگه خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر به باشترین یاریزانی 2021 ببه‌خشرێت، هه‌ریه‌كه له لیڤاندۆڤسكی، لیۆنێل مێسی و جۆرجینیۆی ركابه‌ری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ن.
- باسكاڵ فێری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ: هه‌موو ئه‌و لیستانه‌ی له باره‌ی به‌ربژێرانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌رجه‌میان درۆیه، چونكه ئێمه هێشتا بڕیاری كۆتاییمان له‌سه‌ر هیچ لیستێك نه‌داوه، ته‌نیا چه‌ند رۆژێك پێش مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر، 3 تا 4 كه‌س ناسنامه‌ی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌زانن.