خشتەی یارییەکان و ڕیزبەندیی یانەکان و گۆڵکار و ئامارەکانی خولەکە دەخاتە ڕوو

هەندرێن پێشەنگی خولی نایابی کوردستانی وەرگرتەوە، هەڵۆیش لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و چوارەم یارییە لەسەر یەک ده‌دۆڕێ

لەیارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان پێشمەرگەی هەولێر پێشەنگی یانەکانی لەدەستدا و لەگەڵ سیروانی نوێ دۆڕا، هەندرێن پلەی یەکەمی وەرگرت و یاری دێربی هەولێری لە برایەتی بردەوە، یانەی هەڵۆ بەتەنیا لە کۆتا ڕیزبەندی یانەکان دەبیندرێت و لە چوار یاری ڕابردوودا هیچ خاڵێکی نیە، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

هەندرێن هاتە پلەی یەکەم
بە ئەنجامدانی ٨ یاری لە یەک ڕۆژدا یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان کۆتاییان هات، شەڕی گەیشتن بە پێشەنگی یانەکان گەیشتە لوتکە، دوای یەک گەڕ و بەبردنەوەی لە برایەتی هەندرێن جارێکی تر گەڕایەوە پێشەنگی یانەکان، پێشمەرگەی هەولێر توشی یەکەم شکست بوو لەم وەرزە و لەگەڵ سیروانی نوێ دۆڕا، هەڵۆ تاکە یانەیە هیچ خاڵێکی نیەوە توشی چوارەم دۆڕاندن بوو، هاوکات یانەی هەولێر یەکەم بردنەوەی لەم وەرزە تۆمار کرد و لە یانەی شێروانەی بردەوە، چەمچەماڵیش دوای دوو یەکسان بوون یەکەم بردنەوەی تۆمار کرد و لەیانەی نەورۆزی بردەوە، دهۆک سێیەم بردنەوەی تۆمار کرد و هاتە خانەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکان.

“لەکۆی ٨ یاری ئەم گەڕەدا، ١٠ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ١،٢٥ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی سێیەم کە ١٦ گۆڵ تۆمار کرا بوون، یانەکانی سەیدسادق و سیروانی نوێ تا ئێستە زۆرترین گۆڵیان تۆمارکردووە کە ٧ گۆڵە، یانەی هەڵۆ لەنێوان هەر ١٦ یانەی خولەکەدا تاکە یانەیە هیچ خاڵێکی نیە و زۆرترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە کە ١٠ گۆڵە”

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لەکۆی ٨ یاری ئەم گەڕەدا، ١٠گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ١،٢٥ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی سێیەم کە ١٦ گۆڵ تۆمار کرا بوون، یانەکانی سەیدسادق و سیروانی نوێ تا ئێستە زۆرترین گۆڵیان تۆمارکردووە کە ٧ گۆڵە، یانەی هەڵۆ لەنێوان هەر ١٦ یانەی خولەکەدا تاکە یانەیە هیچ خاڵێکی نیە و زۆرترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە کە ١٠ گۆڵە، هەندرێن تاکە یانەیە کە تا ئێستە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، حەمزە حەمید یاریزانی شێروانە خاوەنی خێراترین گۆڵی ئەم وەرزەیە لە خولەکی ٢ دا لەگەڕی یەکەم گۆڵی لەیانەی ئارارات تۆمار کرد، دوای تێپەڕبوونی ٤ گەڕ لەیارییەکاندا ٨ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە موئەیەد سەفا یاریزانی شێروانە بچوکترین یاریزانە کە لەم وەرزەدا گۆڵی لە تۆڕی یانەی هەندرێن تۆمار کرد، موئەیەد تەمەنی ١٧ ساڵ و حەوت مانگە.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١-هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٤ گۆڵ
٢- پەیام ئەحمەد – یانەی سیروانی نوێ ٣ گۆڵ
٣- عەبدول مونعیم ئەحمەد– یانەی هەولێر ٣ گۆڵ

یارییەکانی گەڕی پێنجەم:
بڕیار وایە ڕۆژی هەینی و شەممە، یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولەکە بە ئەنجامدانی ٨ یاری بەم شێوەیە بەڕێوەبچن:
هەینی:
برایەتی – هەولێر/ یاریگەی برایەتی
هەڵۆ – ئارارات/ یاریگەی سۆران
سیروانی نوێ – دەربەندیخان / یاریگەی ئاشتی
سۆران – چەمچەماڵ/ یاریگەی سۆران
شەممە:
پێشمەرگەی هەولێر – شەقڵاوە/ یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
شێروانە – زاخۆ/ یاریگەی شێروانە
سەیدسادق – دهۆک/ یاریگەی سەیدسادق
نەورۆز- هەندرێن/ یاریگەی نەورۆز

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی چوارەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- هەندرێن ١٠ خاڵ
٢- سیروانی نوێ ٩ خاڵ
٣- دهۆک ٩ خاڵ
٤- پێشمەرگەی هەولێر ٧ خاڵ
٥- سەیدسادق ٧ خاڵ
٦- دەربەندیخان ٧ خاڵ
٧- نەورۆز ٦خاڵ
٨- شێروانە ٥ خاڵ
٩- زاخۆ ٥ خاڵ
١٠- چەمچەماڵ ٥ خاڵ
١١- سۆران ٥ خاڵ
١٢- هەولێر ٤ خاڵ
١٣- ئارارات ٤ خاڵ
١٤- شەقڵاوە ٣ خاڵ
١٥- برایەتی ٢ خاڵ
١٦- هەڵۆ سفر خاڵ

ھەواڵی زیاتر