گاری نیڤڵ، ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، له‌باره‌ی گۆڕینی شێوازی یاریكردنی یانه‌ی مان یوو، له‌لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه بۆچوونی خۆی خسته ڕوو.
گاری نیڤڵ، ئه‌فسانه‌ی پێشووی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان، له‌باره‌ی گۆڕینی شێوازی یاریكردنی یانه‌ی مان یونایتد له‌لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه له یارییان به‌رانبه‌ر یانه‌ی تۆتنهام له‌و یارییه‌ی 3-0 یارییه‌كه‌یان برده‌وه بۆچوونی خۆی خسته ڕوو و ڕای گه‌یاند:
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانی، لێدوانه‌كانی نیڤڵی گواستووه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێ: گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌وه، پلانێك نییه كه سۆلسكایه‌ر پێی رازی بێ، جێهێشتنی سانشۆ و راشفۆرد و گرینوود له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ، پلانی ئه‌و نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌مه ئه‌و پلانه نییه كه سۆلسكایه‌ر له كاتی بۆندهكاندا پلانی بۆی دانابوو، ئه‌مه ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش نییه كه بیری لێ كردبووه‌وه.
له 37 یاریدا، سۆڵسكایه‌ر به پلانی 4-2-3-1 یاریی ده‌كرد، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا سۆڵسكایه‌ر به پلانی 5-3-2 یاریی كرد، ئه‌مه‌ش وا ده‌كا بڵێین ئه‌وه پلانی ئه‌و نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پلانی گۆڕی به‌و جۆره‌ی بۆ ڕۆناڵدۆ بگونجێ و گوشاری له‌سه‌ر كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌وكاته‌ی له هێلی هێرشبه‌ر له یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول بینیم له هه‌فته‌ی رابردوو، یان له‌گه‌ڵ لیسته‌ر سیتی كه به ته‌نیا له هێرشبردن بوو، وه‌كوو منداڵێكی بچو‌وكدا بوو.
ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: به‌ڵام له یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر تۆتنهام، شێوازی یاریكردنه‌كه بۆ ئه‌و زۆر گونجاو بوو، نه‌ك ته‌نیا به‌هۆی ئه‌و گۆڵه‌ی تۆماری كرد، به‌ڵكوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی وا ده‌ركه‌وت به‌شێكی ته‌واوه له یانه‌كه.
نیڤڵ، كۆتایی به قسه‌كانی هێنا و وگوتی: له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌می رابردوودا، رۆناڵدۆ كه‌وتبووه مه‌ترسییه‌وه و گووشاری له‌سه‌ر بوو، نه‌یده‌توانی ئه‌وه بكا كه له یارییه‌كه‌ی تۆتنهام كردی.