دوای دوو ساڵ، ڕێگه به خانمانی ئێران ده‌درێ، ئاماده‌ی یارییه‌كانی تۆپی پێ بن، بۆ هاندانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان، كه رووبه‌رووی كۆریا ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه دوێنێ سێشه‌ممه له تارانی پایته‌ختی ئێران، له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆریا و ئێران ئه‌نجام درا، له چوارچێوه‌ی گه‌ڕی چواره‌می خولی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به یارییه‌كانی مۆندیاڵی 2022ـی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه ده‌چێ.
مێدیای فه‌رمیی ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ڕێ دراوه به ئاماده‌بوونی خانمانی ئێران، له یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و كۆریا له یاریگه‌ی ئازادیی له تاران ئاماده بن.
به‌هۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌ره‌تا هانده‌رانی ئێرانی له یارییه‌كان بێبه‌ش كران، له ئۆكتۆبه‌ری 2019ـه‌وه خانمان له‌و یارییه‌دا ئاماده بوون، كه له نێوان ئێران و كه‌مبۆدیا ئه‌نجام درا و 14-0 كۆتایی هات، له‌و یارییه‌ی له چوارچێوه‌ی ركه‌به‌رییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌می خولی دووه‌می پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر و جامی ئاسیای 2023 له چین، ئه‌نجام درا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به گشتی، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر یارییه‌كانی تۆپی پێ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كرد و ئه‌وه‌ش وای كرد دۆخی دارایی زۆربه‌ی یانه و تیپه‌كانی جیهان روو له خراپی بێ و ته‌نانه‌ت یانه گه‌وره‌كانیش رووه و هه‌ڵدێر چوون، به‌ڵام دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌تاكه و ئاساییبوونه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه تا ڕادده‌یه‌ك، ڕێ به هانده‌ران درا له یارییه‌كان ئاماده بن و جۆش‌وخرۆش كه‌وتنه‌وه یاریگه‌كان و باری دارایی یانه‌كانیش ڕووی له باشی كرد.