مۆرینیۆ و ئینزاگی و سپالیتی له‌ كاڵچیۆ ڕاگیران

دادوه‌ری وه‌رزشیی ئیتاڵی، بڕیاری ڕاگرتنی چوار راهێنه‌ری له‌ خولی ئیتاڵی دا

دوای كۆتاییهاتنی گه‌ڕی نۆیه‌می یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا ناسراو یه‌ سێریا ئه‌ی، دادوه‌ر وه‌رزشیی ئیتاڵی، بڕیار ڕاگرتنی چوار راهێنه‌ری خوله‌كه‌ی دا.

به‌ پێی سایتی تۆتۆ مێركاتۆ، دادوه‌ری وه‌رزشیی له‌ ئیتاڵیا، ڕاگرتنی چوار راهێنه‌ری له‌ كۆی پێنج باشترین راهێنه‌ری له‌ خوله‌كه‌ به‌پێی ریزبه‌ندیی یانه‌كانیان راگه‌یاند.
ئه‌و راهێنه‌رانه‌ بریتین له‌ خۆزێ مۆرینۆ، راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما، كه‌ له‌ یاریی نێوان تیپه‌كه‌ی و ناپۆلی له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو كارتی سووری وه‌رگرت.
هاوكات لۆچیانۆ سپالیتی، راهێنه‌ری یانه‌ی ناپۆلیش راگیرا، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌ك یاری و به‌و هۆیه‌وه‌ی له‌ یاریی نێوان یانه‌كه‌ی و رۆما، كارتی سووری وه‌رگرت.
هاوكات سیمۆنی ئینزاگی، راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلان و جیان پیێرۆ گاسپرینی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌ته‌لانتا، دوای دوورخستنه‌وه‌یان له‌ یاریی نێوان یوڤێنتوس و ئۆدێنیزی، بۆ یارییه‌ك دوور خرانه‌وه‌ و نابێ یاوه‌ریی یانه‌كانیان بكه‌ن.
ناپۆلی، ئێسته‌ به‌ 25 خاڵ، له‌ سه‌ره‌وه‌ی لیستی ریزبه‌ندیی یانه‌كانی ئیتاڵیادایه‌، یانه‌ی میلانیش هه‌مان ژماره‌ی خاڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌.