ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار جه‌نگی كلاسیكۆ به‌بێ مێسی و كریستیانۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

كومان سووپرایزی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌ كردووه‌

ره‌نگه‌ ئه‌مڕۆ هیچ هانده‌رێكی ریال مه‌درید له‌ یاریی كلاسیكۆ ئاماده‌ نه‌بێت

بارسێلۆنا لە دوایین 3 کلاسیکۆی له‌سه‌ریه‌ك بەرامبەر ریال مەدرید دۆڕاوە و لە ئەگەری دۆڕاندنی ئەم کلاسیکۆیەش خراپترین ریکۆرد لە ماوەی 57 ساڵی رابردوو تۆمار دەکات.

له‌ گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا، له‌ نێو یاریگه‌ی كامپ نوو، بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له‌ كاتژمێر 05:15 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

بارسێلۆنا دوایین مه‌شق و راهێنانی بەر لە یەکەمین کلاسیکۆی ئەم وەرزە، بە سەرکردایەتی رۆناڵد کۆمان بۆ جه‌نگی كلاسیكۆ ئه‌نجامدا.
راهێنەری هۆڵەندی رۆناڵ کۆمان، بەر لە کلاسیکۆ لیستی یانەکەی بڵاو کردەوە، جۆردی ئالبا کە هەفتەی رابردوو لە یارییەکەی بەرامبەر دینامۆکیێڤ تووشی پێکانێکی بچووک بوو، گەڕاوەتەوە و بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان کرد، به‌ڵام بارسا بۆ ئه‌م یارییه‌ 3 یاریزانی له‌ده‌ستداوه‌.
کۆمان سوپرایزی بۆ ریال مەدرید ئامادە کردووە، بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەم راهێنەرە هۆڵەندییە بڕیاریداوە لە یاریی کلاسیکۆ ئانسۆ فاتی لە دڵی هێرشبەری بەکاربهێنێت و بەپێچەوانەی یارییەکانی رابردوو کە لە باڵی چەپ یاریی دەکرد.
کۆمان دەیەوێت هێڵی هێرشبردنی لە یاریی کلاسیکۆ چالاکتر بکات، وایدەبینێت فاتی لەگەڵ ئەم کۆمەڵە یاریزانەی ئێستا باشتر کار دەکات بۆ رەخساندنی دەرفەتی گۆڵ و گۆڕینی ئەنجامی یارییەکان، لە وەرزی رابردووش فاتی ئەم ئەرکەی پێدرا و لە کلاسیکۆی قۆناغی یەکەم گۆڵی لە ریال مەدرید کرد هەرچەندە ئەو کاتە بە گۆڵێک بەرامبەر سێ گۆڵ دۆڕان.
بارسێلۆنا لە رابردوو 22 یاریی لە مانگی ئۆکتۆبەر بەرامبەر ریال مەدرید کردووە، هەشت یاریی دۆڕاندووە و حەوت یاریشی لە شاهانەکان بردووەتەوە، لە شەش یاریشدا یەکسان بوونە، مێرەنگی 35 گۆڵی کردووە و یانە کەتەلۆنییەکەش 33 گۆڵی تۆمار کردووە.
بارسا لە دوایین سێ کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید دۆڕاوە و لە ئەگەری دۆڕاندنی ئەم کلاسیکۆیەش خراپترین ریکۆرد لە ماوەی 57 ساڵی رابردوو تۆمار دەکات، لەوەتەی ساڵی 1964 بارسا چوار یاریی لەسەریەکی بەرامبەر رکابەرە مێژووییەکەی نەدۆڕاندووە.

پێش كلاسیكۆ، رۆناڵد كومان هه‌واڵێكی خۆشی پێگه‌یشت
رۆناڵ کۆمانی راهێنەر و هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە بەر لە کلاسیکۆ هەواڵێکی خۆشیان پێگەیشت و خۆردی ئالبای بەرگریکاری بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی کرد و بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەبێت، کە ئەم یاریزانە لە یاریی رابردوویان بەرامبەر دینامۆکیێڤ تووشی پێکانێکی بچووک بوو.
کۆمانی راهێنەریش پێکهاتەی تیپەکەی بۆ کلاسیکۆ راگەیاند و ئالبا ناوی لە پێکهاتەکە دەبینرێت، بەڵام هەریەکە لە عوسمان دێمبێلێ و پێدری و ئاراوخۆ لە یاریی کلاسیکۆ دادەبڕێن.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی هێمای بۆ ئەوە کردووە هێشتا دیار نییە کە ئالبا بە سەرەکی بەشداری دەکات یاخود یەدەگ دەبێت، هەروەها نووسیویەتی: ئەگەر ئالبا سەرەکی نەبێت ئەوا سێرجینۆ دێست لە باڵی بەرگری چەپ یاریی دەکات. بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە خانەی حەوتەمی ریزبەندیە و یارییەکی دواخراویشی هەیە، لە بەرامبەردا ریال مەدرید بە 17 خاڵ لە خانەی سێیەمە و ئەمیش یارییەکی دواخراوی هەیە.

كێشه‌ بۆ هانده‌ران له‌ كلاسیكۆ دروست ده‌بێت
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانیا کارگێری ریال مەدرید رەتیکردووەتەوە بلیتی یارییەکانی کلاسیکۆ وەربگرێت بەهۆی بەرزی نرخەکانیان.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ هێمای بۆ ئەوە کردووە کارگێری ریال مەدرید رەتیکردووەتەوە هیچ بلیتێکی یاریی کلاسیکۆ وەربگرێت و بەمەش شوێنی هاندەرانی ریال مەدرید لە یاریگای کامپ نو بە چۆڵی دەمێنێتەوە.
کارگێری یانەی بارسێلۆنا نرخی بلیتی یاریی کلاسیکۆی دیاریی کردووە و لە 100 یۆرۆ دەستپێدەکات کە ئەم نرخە بۆ پەیژەکانی بەشی سەرەوەی کامپ نو دەبێت، مۆندۆ نووسیویەتی بەشێک لە هاندەرانی ریال مەدرید سووربوون لەسەر کڕینی بلیتی لە فرۆشگاکانی بارسێلۆنا بلیتیان دەست کەوتووە بەڵام لە شوێنی تایبەتی هاندەرانی ریال نابن و بەسەر یاریگاکە دابەش دەبن