سه‌ڵاح باسی گۆڵه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ده‌كا
یاریزانی میسڕی محه‌مه‌د سه‌ڵاح، له‌باره‌ی دوو گۆڵه‌كه‌ی له هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و واتفۆرد ده‌دوێ.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌باره‌ی گۆڵه‌كه‌ی له واتفۆرد، وتی: پێم وایه نه‌مانده‌ویست ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ واتفۆرد، وه‌كوو ده‌ستپێكی یاریی رابردوومان به‌رانبه‌ر مانچسته‌ر سیتی بێ، ئه‌وه‌ی ویستمان كردمان.
له‌باره‌ی گۆڵه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌یه‌وه، كه وه‌كوو هه‌مان ئه‌و گۆڵه بوو كه له مانچسته‌ر سیتیی تۆمار كرد له گه‌ڕی رابردوو، وتی: پێم وایه گۆڵی یاریی پێشووتر جوانتر بوو، نازانم كامیان باشتر و جوانتر بوون، گۆڵه‌كه‌م له واتفۆرد، یان مانچسته‌ر سیتی.
وتیشی: له هه‌موو یارییه‌كدا له ناوچه‌ی سزام، هه‌وڵ ده‌ده‌م تۆپ به كه‌سێك بده‌م گۆڵ تۆمار بكا، یان هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆم تۆماری بكه‌م، كاره‌كه هه‌میشه له‌پێناو تیپه‌كه‌یه و به یانه‌كه‌مه‌وه به‌ستراوه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌م له پێناو یانه‌كه‌مدا یاری بكه‌م، گرنگترین بابه‌ت ئه‌وه‌یه كه گۆڵی زۆرمان تۆمار كرد، هه‌رسێ هێرشبه‌ره‌كه‌ش (من و فێرمینۆ و مانی) گۆڵمان تۆمار كرد، هیوام وایه كه به‌رده‌وام بین به‌م شێوه‌یه له‌م وه‌رزه‌دا.
ئێسته محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ جیمی ڤاردی، هێرشبه‌ری یانه‌ی لیسته‌ر سیتی، به 7 گۆڵ به هاوبه‌شی له سه‌رلیستی گۆڵكه‌رانی خولی ئینگلیزی دێن، هاوكات یانه‌كه‌شی له خانه‌ی دووه‌می خوله‌كه‌یه به جیاوازیی خاڵێك.