كوردێک لە پاڵەوانیەتییەكی نێودەوڵەتی پلەی یەكەمینی بەدەست هێنا

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

یاریزانێکی كورد بەشداری لە پاڵەوانییەتی Ifbb Austria national and Internat ی نێودەوڵەتی دەکات و توانی پلەی یەكەمین وەربگرێت.

دیار كاردۆ سۆرانی یاریزانێكی لەشجوانی كوردە و دانیشتووی وڵاتی نەمسایە و لە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتیدا پلەی یەكەمینی بەدەست هێنا.
دیار، لە لێدوانێكیدا بۆ “هەولێر” دەڵێت: “خۆشحاڵم كە توانییم وەكو یاریزانێكی لەشجوانی لە بەشەكەم خۆم كە بریتی بوو Classic Bodybuilding Junior و Classic Physiq Junior پلەی یەكەمین لە پاڵەوانییەتی نێودەڵەتی بەدەست بهێنم.
ئەم یاریزانە كوردە دەڵێت : “پێشتر لە هەرێمی كوردستان و لە شاری هەولێر ڕاهێنانم لە یاری لەشجوانی كردووە، دواتریش لە وڵاتی نەمسا بە قووڵی چوومە ناو ئەم یارییەوە، بۆیە خۆشحاڵم كە توانیم بەشێك لە خەونەكانی ژیانم بهێنمە دی نازناوێك هەم بۆ وڵاتی نەمسا هەمیش بۆ هەرێمی كوردستان بەدەست بهێنم.
لە كۆتایش قسەكانیشیدا، ئەم یاریزانە كوردە دەڵێت: “سوپاسی خانەوادەكەم دەكەم كە زۆر پشتگیریان كردووم تا نازناوەكە بەدەست بهێنم، سوپاسی هەموو ئەوانەش دەكەم كە چەند رۆژێك لە وڵاتی نەمسا و هەرێمی كوردستان پیرۆزباییم لێ دەكەن.

ھەواڵی زیاتر