شۆخه‌كه‌ی بیلارووسیا بلیتی قۆناخی پێشكۆتایی تێنسی ماسته‌رزی ئیندیان وێڵزی بڕی

شۆخه‌كه‌ی بیلارووسیا گه‌یشته‌ قۆناخی پێشكۆتایی تێنسی ماسته‌رزی ئیندیان وێڵزی
ڤیکتۆریا ئازارێنکا بلیتی یاریی کۆتایی تێنسی ماستەرزی ئیندیان وێڵزی بەدەستهێنا.
ئازارێنکای بیلارووسی لە قۆناغی پێش کۆتایی ماستەرزی ئیندیان وێڵز رووبەڕووی یەلینا ئۆستاپێنکۆی بیلارووسی بووەوە و یارییەکەشی لێبردەوە.
ئازارێنکای پۆلێنبکراوی بیست و حەوتەم سەرەتا سێتی یەکەمی بە سێ شەش دۆڕاند بەڵام دواتر دوو سێتی لەسەریەکی بە شەش سێ و حەوت پێنج بردەوە و بلیتی یاریی کۆتایی بەدەستهێنا.

گه‌نجه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ زڤێرێڤی شۆك كرد
تایلۆر فریتزی 23 ساڵان لە قۆناخی چارەکی کۆتایی تێنسی ئێندیانا وێلز رووبەڕووی ئالێکساندەر زڤێرێڤ پۆلینی سێیەم بووە و توانی ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو تۆمار بکات، کاتێک یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێت بەرامبەر سێتێک لە رکابەرەکەی بردەوە، ئەنجامی سێتەکانیش چوار شەش، شەش سێ و حەوت شەش بوون.
بەم بردنەوەیە تایلۆر خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی و لەم قۆناخەش لە پێناو بەدەستهێنانی بلێتی یاری کۆتایی، رووبەڕووی نیکۆلاز باسیلاشڤیلی جۆرجی دەبێتەوە.

پێشبڕكێی راڵی كه‌ته‌لۆنیا تادێت گه‌رمتر ده‌بێت
لە سێیەم رۆژی پێشبڕکێی رالی کەتەلۆنیا کە دوایین پێشبڕکێی ئەمساڵە، تێری نێڤیل شۆفێری بەلجیکی تیپی هیوندای توانی بەردەوام بێت لەسەر ئاستە باشەکەی و جیاوازی خۆی لەگەڵ پێشەنگایەتی بۆ نۆ چرکە کەمکردەوە.
شۆفێری بەلجیکی لە کۆی سێ قۆناخی رابردوو لە کۆی حەوت قۆناخی پێشبڕکێی رالی هەرێمی کەتەلۆنیا، بە جیاوازی تەنها نۆ چرکە لە دوای ئیڤانزی خاوەنی پێشەنگایەتی گشتی، لە پلەی دووەم دێت و رکابەرییەکی بەهێزیش دەکات بۆ بەدەستهێنانی پێشەنگایەتی گشتی.
ئیڤانز تاکە شوفێرە کە دەتوانێت رێگری لە هاوتیپی خۆی لە تیپی هیوندای، واتە سباستیان ئۆگیێ شۆفێری فەرەنسی بکات، بۆ ئەوەی هەشتەم ناسناوی لە کۆی نۆ وەرزی رابردوو بەدەست بێنێت، کە ئێستا 23 چرکە لە پێش شۆفێری فەرەنسیە و ئۆگیێ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە و لە دوای ئەویش دانی سۆردۆی ئیسپانی پلەی چوارەمی گرتووە.
لەم قۆناخەدا کالێ شۆفێری فینلەندی بەهۆی روداوێکەوە کە بووە هۆی دواکەوتنی، لە کۆتاییدا لەم قۆناخە 53.7 چرکە دواکەوت و نەیتوانی رکابەرییەکی باش بکات.
پێشبڕکێی رالی کەتەلۆنیا لە رۆژی هەینیەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستا سێ رۆژە بەڕێوەدەچێت، کە کۆی قۆناخەکانی بە حەوت رۆژ کۆتایی دێت.

ھەواڵی زیاتر