زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • به‌ فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رۆناڵد ئاراخۆی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ له‌ یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و ئۆروگوای تووشی پێكان بووه‌ و پێشبینی ده‌كرێت به‌شداریی یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی له‌لالیگا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا نه‌كات.
  • عه‌دنان درجاڵ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و حه‌سه‌ن عه‌نكوشی سه‌رۆكی یانه‌ی دیوانییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی پێویستیان نه‌هێنا.
  • رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا: یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت ئیدین هازاردی ناوه‌راستكاری به‌لجیكی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ یانه‌كه‌ی.
  • گاریس به‌یل: من باشترین یاریزانی گۆڵفم له‌ ریال مه‌درید، كاتێك یاری گۆڵف ده‌كه‌م زیاتر هه‌ست به‌ فشار ده‌كه‌م له‌وه‌ی كه‌ تۆپی پێ له‌به‌رده‌م زیاتر له‌ 80 هه‌زار هانده‌ر ده‌كه‌م.
  • لە قۆناغی سێیەمی پاڵه‌وانێتی تێنسی ماستەرزی ئیندیان وێڵز ئانێت کۆنتاڤێت خانمە تێنسزانی ئیستۆنی و پۆلێنکراوی هەژدەیه‌م رووبەڕووی بیانکا ئاندرێسکۆی کەنەدی و پۆلێنکراوی شازدەم بووەوە، دوای یارییەکی بەهێز خانمە ئیستۆنیەکە یارییەکەی بە ئەنجامەکانی حەوت شەش، شەش سێ بردەوە و گەیشتە قۆناغێ چوارەم، لەو قۆناغەش بەرامبەر پیاتریس حەداد میای بەرازیلی یاریی دەکات کە توانی لە کارۆلینا پلیسکۆڤا بباتەوە.
  • ئۆنس جابری خانمه‌تێنسزانی توونسی له‌ پاڵه‌وانێتی ئیندیانه‌ وێڵز رووبەڕووی دانیێل کۆلینزی ئەمریکی بووەوە و یارییەکەشی بە ئاسانی بە دوو سێتی بێبەرامبەر بردەوە، ئەنجامی سێتەکانی شەش یەک و شەش سێ بوون. جابر بۆ یەکەمجار گەیشتە قۆناغی چوارەمی ئیندیان وێلز و لەوێش رووبەڕووی خانمە تێنسزانی رووسی ئانا کالینسکا دەبێتەوە.
  • له‌ ئاستی پیاوان دا، دێنیز شاپۆڤالۆڤ تێنسزانی کەنەدی پۆلێنکراوی نۆیەم، لە قۆناغی سێیەمەوە ماڵئاوایی لە تێنسی ماستەرزی ئیندیان وێڵز کرد، شاپۆڤالۆڤ لەم قۆناغە رووبەڕووی ئاسڵان کاراتسیڤی رووسی و پۆلێنکراوی نۆزدەم بووەوە و یارییەکەشی بە دوو سێتی بێبەرامبەر دۆڕاند.
  • لە یارییەکی دیکه‌شدا، دیمیترۆڤی بولگاری رووبەڕووی رایلی ئۆبیلکای ئەمریکی بووەوە و یارییەکەشی بە دوو سێتی بێبەرامبەر بە ئەنجامەکانی شەش چوار و شەش چوار بردەوە و لە قۆناغی داهاتووش بەرامبەر براوەی نێوان مێدڤێدێڤ و کراینۆڤیچ یاریی دەکات.
  • لە قۆناغی سێیەمی ماستەرزی ئیندیان وێڵز کاسپەر رۆدی نەرویجی پۆلێنکراوی شەشەمی پاڵەوانییەتیەکە لە بەرامبەر لوید هاریسی تێنسزانی باشووری ئەفریقا یاریی کرد. دوای یارییەکەی بەهێز کاسپەر رۆد بە دوو سێت بەرامبەر سێتێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە قۆناغی چوارەمیش بەرامبەر دیێگۆ شوارتزمان یاریی دەکات.
ھەواڵی زیاتر