* ئهمڕۆ له پاڵاوتنهكانی كیشوهری ئهروووپا بۆ گهیشتن به مۆندیالی 2022 ئهم یارییانه دهكرێن: كازاخستان ـ فنلهندا 17:00، پورتوگال ـ لوكسمبۆرگ 21:45، سڕبیا ـ ئازهربایجان 21:45، ئۆكراینا ـ بۆسنه و ههرسك 21:45، سوید ـ یۆنان 21:45، كۆسۆڤۆ ـ جۆرجیا 21:45، لیتوانیا ـ سویسرا 21:45، دانیمارك ـ نهمسا 21:45، ئیسرائیل ـ مۆڵدۆڤا 21:45، ئهلبانیا ـ پۆڵهندا 21:45، ئینگلاند ـ ههنگاریا 21:45، ئێرلهندا ـ قهتهر 21:45.
* یارییهكانی ئهمرۆ سێشهممهی پاڵاوتنهكانی ئاسیا بۆ گهیشتن به مۆندیالی 2022ـی قهتهر: ژاپۆن ـ ئوسترالیا 13:14 خولهك، ئێران ـ كۆریای باشوور 16:30، سووریا ـ لوبنان 19:00، ئیمارات ـ عێراق 19:45، سعوودییه ـ چین 20:00.
* دیدیێ دیشامپ راهێنەری ههڵبژاردهی فەرەنسا: له یاریی كۆتایی نهیشن لیگ بهرامبهر ئیسپانیا، لە 20 خولەکی سەرەتا توانیمان کۆنترۆڵی تۆپ بکەین، بەڵام دواتر تووشی کێشە بووین بەتایبەت لە هێڵی دواوە، هەموو توانایەکمان بەکارهێنا بۆ ئەوەی کەسایەتی خۆمان بدۆزینەوە، چونكه ئێمە رووبەڕووی دوو هەڵبژاردەی بەهێزی وەکو بەلجیکا و ئیسپانیا بووینەوە، ئیسپانیا هەرچەندە چەند یاریزانێکیشی ئامادە نەبوو بەڵام دەیتوانی زیانمان پێبگەیەنێت.
* دیدییه دیشامپ راهێنهری ههڵبژاردهی فهرهنسا: ئێمە له یاریی كۆتایی نهیشن لیگ، متمانەمان هەبوو، یاریزانەکانیش سەلماندیان دەتوانن دۆخە سەختەکان تێپەڕێنن، ناشکرێت لە سەرەتا تا کۆتایی کۆنترۆڵی تۆپ بکەی، ئێستا باشترین ڤیتامین بردنەوەی یارییەکان و ناسناوەکانە.
* لویز ئێنریکی راهێنەری ههڵبژاردهی ئیسپانیا: ئێمەی راهێنەران باشترین گۆشەمان نییە بۆ ئەوهی سەرجەم رووداوەکانی یاریگە ببینین، هەندێک لەسەر کورسی یەدەگ پێیانوابوو کە گۆڵەکەی كلیان مباپێ ئۆفساید بوو، بەڵام سرووشتی من وایە قسە لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان ناکەم و تەنیا بیر لە یارییەکان دەکەمەوە، ئهوهی كه روویدا ناسناوەکەمان نەبردەوە، بەڵام توانیمان رکابەری پاڵەوانی جیهان بکەین کە فەرەنسا خاوەی باشترین یاریزانەکانی جیهانە، هەروەها توانیمان پاڵەوانی ئەوروپا تووشی شکست بکەین.
* لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا لە تێنسی ماستەرزی ئیندیان وێڵز ئالبێرت رامۆس ڤینۆلاس تێنسزانی ئیسپانی سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر فیلیکس ئۆگەی کەنەدی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانییەتیەکە، ڤینۆلاسی 33 ساڵان یارییەکەی بە دوو سێتی بێبەرامبەر بە ئەنجامەکانی شەش چوار و شەش دوو لە ئۆگیەی پۆلنکراوی حەوتەم بردەوە و بلیتی قۆناغی سێیەمی دەستخست و لەوێش رووبەڕووی نیکۆلۆزی پۆلێنکراوی بیست و نۆیەمین دەبێتەوە.
* لە یارییەکەی دیکهی تێنسی ماستهرزی ئیندیان وێڵز، ئالێکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی رووبەڕووی جۆنسن برۆکسبی تێنسزانی ئەمریکی بووەوە و بلیتی قۆناغی سێێەمی ماستەرزی هەزار خاڵی لە ئیندیان وێڵز بەدەستهێنا.
* ئاندی مارای بەریتانی بە بردنەوەی لە کارلۆس ئالکارازای ئیسپانی بلیتی قۆناغی داهاتووی تێنسی ئیندیانه وێڵزی بەدەستهێنا.
* له یارییهكی دیكهی تێنسی ماستهرزی ئیندیانه وێڵز، یانیک سینەری ئیتاڵی کۆتایی بە چارەنووسی جۆن میلمانی ئوسترالی لە پاڵەوانیەتیەکە هێنا، دوای ئەوەی لە قۆناغی دووەم رووبەڕوو بوونەوە و تێنسزانە ئیتالیەکە یارییەکەی بە دوو سێتی بێبەرامبەر بە شەش دووی هاوشێەوە بردەوە.
ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
هێمن ئەسکەندەر – هەولێر