له دوایین گهڕیجامی هەرێمی کوردستان ناسنامەی ئەو یانانە ئاشکرا بوون کە گەیشتنە یارییەکانی قۆناغی شازدەی خولەکە، لە قۆناغی ٣٢دا یانەکانی زاخۆ و سلێمانی و شەقڵاوە لە دیارترین ئەو یانانە بوون کە ماڵئاواییان لە خولەکە کرد، هەشت یانەی پلە یەکەکان و هەشت یانەی نایابەکان گەیشتنە قۆناغی شازدە، بەگوتەی بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانیش یارییەکان تا کاتێکی نادیار دەوەستن.
تا کاتێکی نادیار یارییەکان دەوەستن
دەربارەی ئەنجامدانی یارییەکانی قۆناغی شازدە و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی هەولێر عەبدولقادر حوسێن سکرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان گووتی: بەهۆی ئەوەی کە هەفتەی داهاتوو یارییەکانی خولی نایابی کوردستان و لەسەرەتای مانگی داهاتوویش یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکان دەسپێدەکات، تاوەکو کاتێکی نادیار یارییەکانی جامی هەرێمی کوردستان دەوەستن، ئاماژەی بەوەیش کرد کە ڕووبەڕوبونەوەی یانەکان دیارە کە کام یانە لەگەڵ کام یانە یاری دەکات، تەنیا یاریگەکە دیار نیە کە لە یاریگەی کام یانە دەبێت، بۆیە بەر لە ئەنجامدانی یارییەکان تیروپشکی قۆناغی شەزدە و سەرجەم قۆناغەکانی تر ئەنجام دەدەین.
ئەنجامی یارییەکانی قۆناغی ٣٢
گەڕێکی تری یارییەکانی جامی هەرێمی کوردستان ئەنجامدران و لە کۆیی ٣٢ یانەی ئەم قۆناغە ١٦ یانە ماڵئاواییان کرد و ١٦ یانەی تر خۆیان گەیاندە قۆناغی شازدەی جامەکە، یانەکانی زاخۆ و شەقڵاوە و سلێمانی دیارترین ئەو یانانە بوون کە لەو قۆناغەدا ماڵئاواییان کرد، ئەنجامی سەرجەم یارییەکانیش بەمشێوەیە بوو:
خەڵاتی پێنجوێن – سێمێل ١-٢
خاک – ئاکرێ ١-سفر
ڕەواندوز – کۆیە سفر – ١
بازیان – چەمچەماڵ سفر-٢
سلێمانی – برایەتی سفر – ٢
بابان – شەقڵاوە ٢-٢ لێدانی سزا ٤-٢
قەڵادزێ – زاخۆ ١-١ لێدانی سزا ٤-٣
بروسک – هەندرێن سفر-١
خشتەی یارییەکانی قۆناغی شازدە
خشتەی یارییەکانی قۆناغی شازدە بەمشێوەیە بەڕێوەدەچێت:
ڕانیە – سێمێل
خاک – بابان
کۆیە – دهۆک
سیروانی نوێ – قەڵادزێ
چەمچەماڵ – چوارقوڕنە
هەولێر – هەندرێن
هەڵۆ – نەورۆز
ڕزگاری – برایەتی
تێنینی تاوەکو ئەنجامدانی ڕاکێشانی تیروپشک بۆ دیاریکردنی یاریگەیە ئەو یانانەی کە لە قۆناغی شازدە و قۆناغەکانی تر میوانداری یارییوکان دەکەن، ناوی یاریگەکان دیار نیە.
ئەم وەرزە جگە لە ئەنجامدانی یارییەکانی خولەکان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، یارییەکان جامی هەرێمی کوردستانیشی ئەنجامدا، ٤١ یانەی پلە دوو پلە یەک و نایابەکان بەشدارییان کرد، یانەکان بەسەر ٨ کۆمەڵە دابەشکران و بە شێوازی دەرچوون بە یەک دۆڕان یارییەکان ئەنجامدران و هەر کۆمەڵەیەک ٦ یانەی لە خۆ گرتبوو، دوای ئەنجامدانی دوو گەڕی یارییەکان، ئێستە یارییەکانی جامەکە گەیشتونەتە قۆناغی شازدە
هێمن ئەسکەندەر – هەولێر