سەڵاحەدین سیامەند لە هەڵبژاردنەکانی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر کە رۆژی 17ـی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت، جگە لەوەی نەیتوانی خۆی بەربژێر بکات، تەنانەت مافی دەنگدانیشی نابێت، كه له كاتێكدا مافێكی سرووشتی خۆیه‌تی و لێی زه‌وت كراوه.
بەگوێرەی ئەو لیستەی یانەی هەولێر بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی ناردووە، کە لیستەکە لە زیاتر لە 300 ئەندام پێکهاتووە و تەنیا ئەوانە مافی دەنگدانیان دەبێت، ده‌توانن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام ناوی سەڵاحەدین سیامەند لە دەستەی گشتی یانەکەدا نییە، بەمەش مافی خۆپاڵاوتن و دەنگدانی نابێت، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنەکانی رابردووی یانەکە ناوی سەڵاحەدین سیامەند لە دەستەی گشتی یانەی هەولێردا هه‌بووه.
سەڵاحەدین سیامەند لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر، لەبارەی نەبوونی ناوی لە دەستەی گشتی یانەی هەوڵێر به رۆژنامه‌ی هه‌ولێری راگه‌یاند كه ‘ئەوەی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بەرامبەر منی کردووە تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر خۆم و مێژووی وەرزشیم لە یانەکە کە ماڵی دووەممە.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند ده‌شڵێت: ئەگەر من لە مافی خۆشم خۆش ببم، لە مافی هاندەرانی یانەکە خۆش نابم چونکە پێموایە ئەمە بەرپرسیارەتییەکی گەورەیە لەسەر شانم و لە داهاتوودا کاردانەوەم دەبێت’.
كاپتنه‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر، به‌ر له چه‌ند مانگێك به‌رنامه‌ی كاری خۆی بۆ خۆ كاندیدكردنی بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد، كه به پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی پێشووتری له ژیانی پیشه‌گه‌ری له یانه‌كانی هه‌ولێر و زه‌ورا و خولی سویدی و خولی رووسی یاریكردنی له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بینیویه‌تی، پلانی كاره‌كانی بۆ پێشخستنی یانه‌ی هه‌ولێر داڕشتووه، ئه‌و به‌ڵێنی به هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر داوه، كه تیپێك بۆ هه‌ولێرییه‌كان درووست ده‌كات له ئاست گه‌وره‌ی و ناو شكۆی ئه‌و یانه‌یه بێت، به پێی نه‌خشه رێگاكه‌ی هه‌ولێر نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆ، بگره له‌سه‌ر ئاستی ئاسیاش ده‌بێته ژماره‌یه‌كی قوڕسی نێو خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان.
سەڵاحەدین سیامەند نزیکەی 15 ساڵ لە یانەی هەولێر یاریی کردووە و دوو جار نازناوی خولی نایابی عێراقی بەدەستهێناوە و رۆڵێکی کاریگەریشی هەبووە لە سەرخستنی یانەکە لە ریزی یانە پلە یەکەکان بۆ ریزی یانە نایابەکانی عێراق، ئه‌و نیوه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له پۆشینی درێسه زه‌رده‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به‌سه‌ر بردووه، له پێناو ئه‌و یانه‌یه قووربانییه‌كی زۆری له ژیانی وه‌رزشی و تایبه‌تی خۆی داوه.
سه‌ڵاحه‌دین وه‌ك تاكه یاریزانی كورد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق، له ساڵی 2000 نازناوی جامی ئاسیای بۆ ئاستی لاوان، له وڵاتی ئێران به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاده‌ی لاوانی عێراق به‌شداری جامی جیهانی لاونی كردووه له وڵاتی ئه‌رجه‌نتین كه له ساڵی 2001 به‌ڕێوه‌چوو، گۆڵێكی له‌م پاڵه‌وانێتییه له دژی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا تۆماركردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراقیش به‌شداری پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی مۆندیالی 2002 كردووه، نازم شاكری راهێنه‌ری كۆچ كردووی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر، له لێدوانێكی تایبه‌ت دا، كه پێشووتر بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی داوه و ده‌ڵێت: “كاتێك سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند ياریی ده‌كات تیپه‌كه‌ی من ده‌بێته 12 یاریزان، چونكه ئه‌و توانایه‌كی باشی له هێرشبردنیشدا هه‌یه”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هه‌ولێر، سەرەتا ناوی هەریەکە لە وەلید عارەب و مۆفەق یونسیش لە دەستەی گشتی یانەی هەولێردا نەبوون، بەڵام دواتر زیادکران، 14 ئەندامی دیکەش وەکو یاریزانی دێرین لە دەستەی گشتی تۆمارکراون کە پێشتر یارییان بۆ یانەی هەولێر کردووە.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی كوردستان له 15ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له نێو یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر له رۆژی 17ـی مانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نزیكه‌ی 24 كه‌س تا ئێسته به فه‌رمی ناوی خۆیان بۆ پاڵاوتنه‌كانی ده‌سته‌ی كارگێڕی هه‌ولێر كاندید كردووه، له نێویاندا هه‌ریه‌كه له دووبرایه‌كه عه‌بدوڵڵا مه‌جید كه زیاتر له 15 ساڵه سه‌رۆكی یانه‌كه‌یه هاوشانی عومه‌ر مه‌جید خۆیان بۆ ده‌سته‌ی كارگێری به‌ربژێر كردووه.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌وه‌ته‌ی 1968 دامه‌زراوه، چه‌ندین سه‌رۆك یانه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مجاره‌ی یانه‌كه، ره‌نگه له میژوویدا قووڕسترین سه‌خترین هه‌ڵبژاردن بێت و كێبڕكییه‌كی تووند له نێوان ركابه‌ره‌كان هه‌بێت.
بارزان ئەکرەم – هەولێر