راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات گواستنه‌وه‌ی لیۆ مێسی گرێبه‌ستێكی ژیان بوو، زۆر به نرخ بوو.
لیۆنێل مێسی له هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا كۆتایی هات و په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد.
پۆچیتینیۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤیۆی ئیسپانیا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی كه‌سایه‌تییه‌كی جیهانی گه‌وره‌ی هه‌یه و پێموایه باشترینی مێژووه، پێویسته سووپاسی ناسڕ خلێفی و لیۆناردۆ بكه‌ین كه كارێكی گه‌وره‌یان كرد به گواستنه‌وه‌ی مێسی.
پۆچیتینیۆ ده‌شڵێت: ئێستا مێسی كه له پاریسه دیارییه‌كی گه‌وره‌یه، هیچ كه‌سێك بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه مێسی بێته پاریس و له بارسێلۆنا بڕوات، ته‌نانه‌ت لیۆ بۆخۆشی له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو ئه‌و شته رووبدات، ئێستاش مێسی له پاریسه و من لیۆم خۆشده‌وێت، پێویسته ورده ورده هه‌ست به‌و خۆشه‌ویستییه بكات كه له بارسێلۆنا هه‌ستی پێده‌كرد.
راهێنه‌ری یانه پاریسییه‌كه له باره‌ی مباپێ و نێیمار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌میشه یانه‌كه‌ی پلان و بیرۆكه‌ی بۆ ئه‌وه بووه كه مباپێ له یانه‌كه به‌رده‌وام بێت، ئه‌و یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری گه‌وره‌یه و پێویست رێز له گرێبه‌سته‌كه‌شی بگرین، ده‌شڵێت: مباپێ كورێكی زیره‌كه و گه‌نجێكی به‌توانا و پێگه‌یشتووه و تۆپی پێیه‌كی نایاب ده‌كات و پاڵه‌وانی جیهان و ئێستا و داهاتووه.
پۆچیتینیۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی نێیماری كرد و گوتی: نیمۆ په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك دا هه‌یه و دڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و له ئاستبه‌رزی و ركابه‌ریكردن به‌رده‌وامه، پیاوێكی سه‌رسوڕهێنه‌ریشه.
ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر