رۆژنامەی ھەولێر

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەو ناکەین

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە بێ ڕەزامەندی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە دانراوە، بۆیە بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمشەو ناکەن.

فاراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناكەین کە بڕیارە ئەمشەو بەڕێوە بچێت، بەهۆی ئەوەی کە خشتەی کارەکەی بەبێ ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەن دانراوە، ئەمەیش پێچەوانەی ماددەکانی 9 و 37 پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنى نوێنەرانە.

لە بەیاننامەکەدا دووپاتیش كراوەتەوە كە ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەی ئێستای، پێچەوانەی ڕێوشوێنەکانی یاسادانانە.

فاراکسیۆنی پارتی داواشی لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كرد پابەند بێت بە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن بۆ پاراستنی شکۆ و متمانەی دامەزراوەی یاسادانان.