رۆژنامەی ھەولێر

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کار و جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان

د.ئاگرین عبدالله، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەیاوەری ستافێکی ئەندازیاری پرۆژەی تەواوکاری ڕێگای دووسایدی کۆرێ ـ شەقڵاوە ـ قەندیلی بەسەر کردەوە لەلایەن ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە پێشوازی کرا .

ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکی ستراتیژ و گرنگی تۆڕی رێگاوبانی کوردستانە کارەکانی بە باشی و کولیتی بەرز جێبەجێ دەکرێ و بەشێکی گەورەی لێ تەواو کراوە، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەست خۆشی لە ستافی ئەندازیاری جێبەجێکاری پرۆژەکە کرد و داوای لێ کردن هەوڵی تەواو بدەن کارەکان بە باشی و ستانداردی نێودەڵەوتی جێبەجێ بکرێن .