وەرگێران و ئامادەکردنی؛ شێرکۆ حەبیب
بەشی دووەم و کۆتایی
ترس و بەڵێن
ساڵح یوسفی لە میانەی دیدارم لەگەڵیدا لە بەغدا لە دوایین خولی گفتوگۆی نێوان حکوومەت و بارزانییەکان ئەمەی وت؛ ئێمە لە نیازی قاسم دڵنیا بووین و دڵنیا بووین لەوەی کە ئەو لە نزیکبوونەوەی لە بەرامبەر ئێمەدا جددی نییە، جا چ لە ڕێگەی دروشمە زۆرەکانیەوە بێت یان بەڵێنە درەوشاوەکانی.
ئێمە دڵنیا بووین کە پەنای بۆ ئەو پلانە بردووە بۆ ئەوەی هێزێکی کاریگەر لە گەلی عێراقەوە بۆ لای خۆی ڕابکێشێت بۆ دژایەتی هێزە ناسیۆنالیستەکان.
کاتێک مستەفا بارزانی لە ساڵی ١٩٥٨ گەڕایەوە بەغدا، قاسم بە پەلە بوو بۆ پێشوازیکردن و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵدا ئەنجامدا و لەم دیدارانەدا خۆی ئاشکرا دەکات.
ترسی قووڵی خۆی لە ناسیۆنالیستە عەرەبەکان لە عێراق بۆ بارزانی دەربڕی، بە تایبەت کە ئەوان دەیانویست لە ژێر ئاڵای یەکڕیزیدا هەموو نەتەوەکانی دیکە بتاوێنەوە و لەناوببەن لە ژێر دروشمی یەکڕیزی، قاسم بە درێژایی دیدارەکانی لەگەڵ بارزانی بەردەوام بوو لە جەخت کردن لەو مەترسیانە.
کاردانەوە چاوەڕوانکراوەکە ڕوویدا، بارزانی ڕوانگەی خۆی خستەڕوو کە داواکاری لەخۆگرتبوو، یەکسەر قاسم بەڵێنی دا بۆ جێبەجێکردنیان.
قاسم پێی وابوو سەرکەوتوو بووە لە وروژاندنی ترسەکان و توانەوەی خەونە کۆنەکان کە لە مێژە لە ناخی بارزانیەکاندا نیشتەجێ بوون، لەو باوەرەدا بوو کە توانی هەستی بارزانییەکان بەلای خۆی دا ڕابکێشێت، و بتوانێ دەسەڵاتی لە باکووری عێراق بسەپێنێ و دەستی بەسەر دابگرت، و بەرەنگاری هێزە نیستمانییەکان ببێتەوە لەو ناوچەیە چ شیعە یا کورد.
ماوەی هەڵخەڵەتاندن ساڵێکی تێپەر بوو لەسەر رێککەوتنە زارەیەکیەکی نێوان قاسم و بارزانی، بارزانییەکان هەستیان بەوە کرد کەوا قاسم دواخستن و هەڵخەڵەتاندنە و هەوڵی کات بەفێرۆدانە لە بەڵێننانەی لە ترسا بەڵێنی جێ بەجێکردنی دابوو، و مەلا مستەفا چەندین نامەی نووسراو وزارەکی بۆ وەزارەتی بەرگری نارد، کە وەڵامی کۆتایی دوێت سەبارەت بە داواکارییەکان، بەڵام هەموو ساتێک نێردەی پارتی دەگەرایەوە شاخەکان بەبێ وەڵام، یا وەڵامدانەوەی قاسم، جارکی دیکە ماوەیەکی دوو دڵی و دڵەڕاوکێ سەری هەڵدایەوە، بارزانییەکان گەیشتنە ئەو راستییە کەوا چەک تاکە رێگایە کەوا قاسم ملکەچی داواکارییەکانی کورد بێ، بەڵام پێش جێ بەجێکردنی پلانی دووەم بارزانی بڕیاری دا یادداشتێک بۆ قاسم بنێرێت، ئەو یادداشتنامەی لە رێگای جەلال تالەبانی ئەندامی مەکتەب سیاسی رادەستی قاسم کرد، کە تێدا هاتبوو هوشیاربە لە هەڵخەڵەتاندنی و پەنا بۆ جەگ نەبەی بۆ دامرکاندنی بزوتنەوەکەمان، و بەڵێنەکانی بە ئێمەت دابوو جێ بەجێ بکە.
تێروانینی بارزانییەکان
تالەبانی گەرایەوە شاخ و بارزانی ئاگادار کردەوە، کەوا هیچ ئاکامێکی لە قاسم دەست نەکەوتووە، بەڵکو بە پێچەوانەوە هەستی بەوە کرد کەوا قاسم پلانێکی دارشتووە بۆ ئەوەی دووبەرگی لە نێوان نەتەوەی کورد و نەتەوەی عەرەب دروستبکات، و ببێتە هۆکاری جەنگ لە نێوان هاوولاتیانی هەردوو لایەن لە باکوور، ئەمەش تێروانینی بارزانییەکان بوو، کە بووە هۆی کەڵەکە بوونی دوو دڵی دژایەتی و رەگەز پەرستی، جەلال تالەبانی بۆی گێرامەوە، هۆکاری نهێنی ئەم ماوە و دڵەراوکێ کە گەیشتە پێکدادان، و بەرگری لە بۆ چوونی بارزانییەکان دەکرد، گوتی، (قاسم ساتێک پلانی دژی نەتەوەی عەرەب کرد، لەسەرەتا هەوڵیدا هەموو کارێک بکات بۆ بەرەنگاری، و هەوڵی دا پارێزگاری لە دەسەڵاتەکەی بکات،، ئێمە هەستمان کرد کەوا فێڵمان لێکراوە و ئێمە تەنیا ئامرازێکین لە یاری سیاسیی قاسم، دوا جار سەرسورمان بووین کەهێزێکی زۆری لە سوپای عێراقی و یەک فرقە بە تەواوی پێش جەنگ لە نێوان ئەو و ئێمە رەوانە کرا، هەوڵیدا بەدەستگیرکردنی ئەندامانی مەکتەب سیاسی، چاودرکردنیان، نیگەران بووین بەم گۆڕانکاریە سەرسوورهێنەرە لە سیاسەتی قاسم، تەنیا ئەومان لە پێش دابوو کە ئامادەکاری بکەین بۆ ئایندەیەکی ناروون.
ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم قاسم لە هزری خۆیدا لە کاتەدا ئەوە دا بوو کە کوردەکان دژی عەرەب بەکاربهێنێت، هەر بۆیەش هەوڵیدا رزگاری بێت لە ئەفسەرە نەتەوەیەکان بە ناردنیان بۆ باکوور، و بە هەڵوێستی فێڵاوی هەوڵی دا عەشیرەتەکانی تورکمان دژی ئێمە هانبدات.
کاتی هێور بوونەی رەشەبایەکە
ئەمە بەرگری بارزانییەکان و بۆ چوونیانە، بەڵام من هەواڵەکان بە وردەکارییەکان و پاڵنێریەکان باس دەکەم بۆ ئەوەی راستییەکانی کارەساتەکە بخەینە روو، بەتایبەتی بارزانییەکان کە چاوم پێنان کەوت بەرگریان لە خۆیان دەکرد لە تۆمەتی جیابوونە، هەموویان دووپاتی ئەوەیان دەکرد کەوا تەنانەت هیچ بیرۆکەیەک لەو بابەتە لە ئارا دانییە، کە ناوچەکانی کورد لەعێراق جیا ببنەوە و دەولەتی کوردی رابگەیەنن، و بەڵگەش لەسەر ئەوە هەر لە ساتی شۆڕشی ی١٤ رەمەزان و لە ناوبردنی رژێمی قاسم مەلا مستەفا بارزانی فەرمانی دەرکرد بەراگرتنی شەڕ دەست بەجێ، دوای ساڵ ونیوێک، و زیاتر لە ٢٠٠٠ لە لایەنگرانی بارزانی گیانیان لەدەستدا، بەڵام، لە دوای ئەوە و لە میانەی مانگەکانی دوایدا چ روویدا؟
بارزانی نامەیەکی نهێنی بۆ عەبدولسلام عارف نارد، بۆ چوونی خۆی بەتەوای دەرخست، و شاندێکی کوردی پێکهات بۆ روونکردنەوەی هەڵوێستەکان، جەلال تالەبانی و ساڵح یوسفی دەست نیشان کران بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بە پەلە و کۆتای بە گرژیەکان، هەروەها حکوومەت لە لای خۆیەوە هەنگاو هاویشت بۆ سڕینەوەی ئاسەواری ئاکامی ئەو پێکدانە خوێناویانەی باکوور، و دوو لە کوردەکان لە تیمی وەزارەتی بەکری یەکەم بەشداریان، لەسەر ئەو بنەمایە، (فوئاد عارف و بابا علی)، و حکوومەتی عێراقی هەنگاوی دیکەی هاویشت بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە.
فوئاد عارف، بابا علی، و تایەر یەحیا سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، عەلی حیدەر سلێمان، سەردانی شاخەکانی باکووریان کرد لە کەرکوک، و گەیشتنە لای بارزانی و گفتوگۆیەکی دوور و درێژ لە نێوان هەردوو لا کرا، بەڵام نەگەیشتنە رێککەوتنی کۆتای لە خاڵە سەرەکییەکانی ناگۆکییەکان، لە کۆتای بە بارزانیان گوت ئەو یادداشتەی کورد پێشکەشی ئەنجوومەبی شۆڕش کردوە ناکرێت قەبووڵ بکرێت بەم شێوازە و ئەمە زۆر دوورە لە گەیشتن بە لێکتێگەیشن.
حەوت خاڵ بۆ ئاشتەوایی
جاری سێهەم هەوڵ درا بۆ رێگری لە تەقینەوەی چاوەرنکراو لە هەر کاتێک، شاندێکی میللی کە پێکهاتبوو لە فایەق سامەرائی، شێخ رەزا ئەل شبیبی، عەبدول عەزیز ئەلدوری، حەسەن جەمیل، فەیسەڵ خەیزەران، بەرەو ناوچە گرکرتووەکان لە باکور بەرێکەوتن، و لە چوارقورنە چاویان کەوت بە بارزانییەکان، دوای گفتوگۆ و هێنان و بردن، رێککەوتن کرا لەسەر پەرەپێدانی داوکارییەکانی کورد بە شێوازی دەسەڵاتی لامەرکەزی، و حەوت خاڵی سەرەکییان دانا بۆ راگرتنی ئەو هەڵوێستە چڕەی لە ئارادایە بەم شێوەیە:
١- دەرکردنی فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ لێبوردنی سەرجەم شۆڕشگیرە بارزانییەکان دژی دەسەڵاتی عەبدولکریم قاسم.
٢- لابردنی ئەو بڕیارانەی بۆ دەست بەسەرداگرتنی موڵک و ماڵیان کە قاسم دەری کردبوو.
٣- ئازاد کردنی سەرجەم گیرواوە بارزانییەکان و گەرانەوەی کارمەند دوور خراوەکان.
٤- هەڵگرتنی گەمارۆی ئابووری لەسەر جەم ناوچە کوردییەکان.
٥- پاکردنەوەی فەرمانگە حکومییەکان لە لایەنگرانی قاسم، کە دژایەتی باکووریان کرد و هۆکاری هەڵگردنی ئاگرەکە بوون.
٦- پاشەکەشەی سەرجەم هێزەکانی عێراقی بۆ ناوچەکانی پێش رووداوەکان.
٧- دەرکردنی فەرمانێکی سەرۆکایەتی بە شێوازی دەسەڵاتی لامەرکەزی کە هەردوو لا لەسەری رێککدەکەون.
وەم خاڵانە پێشکەش بە بەرپرسانی بەغدا کرا بەڵام تەنیا دوو خاڵی لێ جێ بەجێ کرا، بە بیانووی ئەوەی بارزانییەکان بۆ چوونی خۆیان گۆریوە وداوا کاری نوێیان پێشکەش کردوە.
گۆرانگاریەکان بە پەلە پێشکەوتن، شاندێکی ١٤ ئەندامی بارزانییەکان پێکهێنرا بۆ پەیوەندی کردن بەحکوومەتی عێراقی، بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی بەغدایان کرد بۆ ئەوەی نزیک بن لە بنکەی بڕیار.
رۆژ هاتوو و ڕۆی گفتوگۆی چڕ لە نێوانیان کرا، بەڵام هەوری رەش ئاسمانی باکووری داپۆشی، و لە داوی ٤٥ رۆژ لە گفتوگۆ هیچ ئەنجامێکی نەبوو.
زریانەکە هەڵیکرد
کتوپڕ بێ پێشەکی رووداوە ترسناکە روویدا لە نەهامەتی کورد، دەرگاکانی شەڕی ناوخۆ لە باکوور کرایەوە، بەرپرسانی بەغدا رایانگەیاند کەوا بارزانییەکان دەست پێشخەر بوون و هەموو هەوڵەکانیان وەلانا، و سەرجەم هەوڵەکانی حکومەتیان رەد کردەوە، و هێزەکانیان کۆ کردەوە و هێرشیان چەکداریان کردە سەر کەرتەکانی سوپای عێراقی لە ناوچەکانی کەرکووک و سلێمانی و هەولێر و چەندین سەرباز کوشتووەو زامدار کردوە.

