وەرگێران و ئامادەکردنی؛ شێرکۆ حەبیب
بەشی یەکەم
لەم راپۆرتە رۆژنامەوانیەی رۆژنامە نووسێکی میسری لە ساڵی ١٩٦٣، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کەوا جەنابی ژەنەراڵ مستەفا بارزانیی نەمر هیچ کات لەگەڵ شەر نەبووە، بەڵکو هەموو هەوڵێکی داوە کە داوکارییەکانی کورد لە رێگای گفتوگۆ دابین بکرێت، دوور لە شەڕ و پێکدادان، بەڵام دەسەڵاتدارانی بەغدا هەردەم سوور بوون لەسەر پەلاماردانی کوردستان بە هەموو جۆرە جەگێک هێرشیان کردۆتە سەر کوردستان، لە لایەکی دیکەوە ئەو رۆژنامەنووسە لە بڕی کورد دەڵێ بارزانییەکان جونگە ئەو کات کورد زیاتر بە ناوی بارزانی دەناسران لە جیهانی دەرەوە.
چۆن ئاگرەکە لە ناوچە کوردنشینەکان کەوتەوە؟
دۆخی باکوری عێراق چۆن پەرەی سەند تا گەیشتە لوتکەی کارەسات؟
چۆن ئەو ناکۆکییە ڕەگداکوتاوەی نێوان بارزانییەکان و حکومەتی عێراق بەرەوپێشچوون تا گەیشتە ململانێی چەکداری؟
دوابەدوای شکستی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا چۆن ڕۆژ بەڕۆژ ئەو جیاوازییەکان فراوانتر بوون؟
چۆن هەورە چڕە تاریکەکان بەسەر ئاسمانی باکووردا دەخزێن و پێشبینی زریانەکەیانی کرد پێش ئەوەی روو بدات؟
نهێنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و بارزانی دوای شۆڕش.
یەکەم وێنە سەبارەت بە جەنگی نوێبوونەوە لە نێوان بارزانییەکان و سوپای عێراقی لە سەر خاکی باکور.
محەمەد وەجدی قەندیل گەیشتە بەغدا، لە کاتێکی ناهەموار و دڵەرواکێ پێش دووبارە بوونەوەی جەنگ لە نێوان بارزانییەکان و سوپای عێراق لە ناوچەکانی باکوور، لەگەڵ شاراوەکانی ناکۆکییەکان ئاشنا بوو کە بووە هۆکاری گڵپە و بلیسەی نوێ، و ئەمەش نهێنی راستەقینەی هەڵوستەکانە لە باکووری عێراق.
چۆن هەڵوێستەکان لە باکووری عێراق گەیشتە لوتکەی کارەسات؟
نهێنهەکانی پەیوەندیکردنی نێوان بەغدا و بارزانی دوای شۆڕش
ئەو کارەساتانەی کە لە ناوچەکانی باکووری عێراق روویدا، سەرهەڵدانی شەو و رۆژێک نییە.
وا رێککەوت کە لەو کاتە هەستیار و دڵە راوکێیە بەغدا بەخۆیەوە بینی کە لەوێ بم، پێش ئەوەی ناکۆکییەکان ببێتە پێکدادانی چەکداری لە نێوان بارزانییەکان و سوپای عێراقی.
دەرفەتێک هەڵکەوت کە لە نزیکەوە دیدار لەگەڵ سەرجەم لایانەکان دژ بەیەکتری ئەنجام بدەم، چ لە لایەنی هێزەکانی بارزانی، و لە لایکی دیکەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق.
ناتوانم بەیەقینی ئەوە بڵێم هۆکاری راستەوخۆ چییە کە بوون بە هۆکاری پەرەسەندنی هەڵوێستەکان بەم شێوازە.
بەڵام بەڵگەکانی پێش رووداوەکان بەتاتبەتی دوای وەستانی گفتوگۆکان لە نەنێوان هەردوو لا نیشانی ئەوەی دا کەوا وا ئاکامەکانی شەڕی لێدەکەوێتەوە.
هەوڵیاندا ڕێگری لە تەقینەوەکە بکەن
ڕەنگە نهێنی نەبێت ئەگەر بڵێم ئەوە دوا ئەنجامە کە لە گفتوگۆیەک لەگەڵ ساڵح الیوسفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتمە ئەو ئەنجامە. و پاشان پیاوەکە پێی وتم، بە هێڵی خەمێکی قووڵەوە کە لە دەموچاویدا بەدیدەکرا.
ئەگەر ڕاستگۆ بین چارەنووسی ئەم قۆناغە دەزانین. لە بەخشین و وەرگرتن، وتوند و تیژی،تاکە ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە دۆخەکە بەوە کۆتایی نەیەت و جارێکی دیکە چەک لە دژی هێزە عێراقییەکان بەرز بکرێتەوە.
هەمان واتام لە فەریق ساڵح مەهدی عەمماش وەزیری بەرگری بیست.
گفتوگۆیەکمان سەبارەت بە کێشەی کورد کرد، لە ناوچەکانی باکور دەستی پێکرد،و بۆ ماوەی هەژدە مانگ بەر لە شۆڕش دژی دەسەڵاتی قاسم بە هەورکردن و خوێناوی مایەوە پێی وتم، کە خەم و پەژارە لەسەر ڕووخساری دیار بوو، ئێمە هەر لە یەکەم کاتژمێرەکانەوە هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ ئەوەی کۆتایییەکی یەکلاکەرەوە بە کارەساتەکە بهێنین.پێویستە هەوڵبدەین تا دەتوانین دیدگاکان لەیەکتر نزیک بکەینەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئاگرەکە لە باکوور دوو بارە نەبێتەوە و توندوتیژتر بێت لە پێشووتر.
بێ گومان حوکمڕانی پێنج ساڵەی عەبدولکەریم قاسم بە ناڕاستەوخۆ تۆوی بنەڕەتی کارەساتە خوێناوییەکەی چاند، بە جێگیرکردنی ڕق و توندوتیژی لە دڵی بارزانییەکان و زیندووکردنەوەی خەونە دوورەکان کە لە گۆشەی لەبیرچوونەوە خەوتبووبوون.هەروەها دەسەڵاتی قاسم پشتی بە دووبەرەکی و لێکدانی هێزە نیشتمانییەکان لە دژی یەکتری لە عێراق بەستبوو، هەروەها پشتی بە وروژاندنی ناکۆکی پۆپۆلیستیەکان بەستبوو بۆ ئەوەی مانەوەی ڕەهای خۆی مسۆگەر بکات.
قاسم ڕەگەکەی رواند
چاوخشاندنێکی قووڵتر لە کێشەکە لە خاڵی دەستپێکیەوە، تەنها دوو مانگ دوای شۆڕشی ١٤ی تەمووز، سروشتی ڕاستەقینەی و ئەو هۆکارە تێکەڵاوانەی کە گەیاندیانە ئاستی تەقینەوە، ئاشکرا دەبێت.لەو کاتەدا عەبدولکەریم قاسم بەرپرسانی ڕادیۆی بەغدای ڕاسپارد کە سەرنجیان لەسەر دروشمی تایبەت و بە ئەنقەست بێت و دەربڕینەکان بۆ یەکەمجار دەستیان بە دووبارەبوونەوەی کرد.وەک نەتەوەی کورد، کوردستانی عێراق، عێراق بە عەرەب و کوردەکانی)، و برایەتی عەرەبی-کورد.
گرنگ ئەوەیە لەو سەردەمەدا کەس بیری لەوە نەدەکردەوە کە ئەم هەستە پۆپۆلیستییە کۆنە بوژێنێت و تەنات خودی کورد بە ئاراستەیەکی وا بیری نەدەکردەوە.گەلی عێراق لەو کاتەدا سەری سوڕمابوو بەم ڕەوتە و ئەو کاتە گوماناوییەی کە لێیەوە دەستی پێکرد.دواتر دەرکەوت قاسم ئەم کاتەی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی هاوکات بێت لەگەڵ گەڕانەوەی مەلا مستەفا بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا دوای چەندین ساڵ دەربەدەری لە دەرەوەی عێراق.
بەڕێکەوت لەو کاتەدا لە گەشتێکی بەرفراواندا بووم بۆ ناوچە کوردنشینەکانی باکور و سەرنجی ئەوپەڕی ناڕەحەتی ئەوانم هەست پێکرد، کە کێشەیەکی زۆری بۆ دروست کردوون و، بۆ ماوەیەک کەشێکی گرژی و ڕق و کینە لە نێوان شاخەکانی سەرسەنگ و دەشتەکانی موسڵدا دروست کرد.پرسیاریان لێکردم بۆچی جارێکی تر دەمانبەنەوە ناو کێشە؟هەمان هەست لە هەموو شوێنێکی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک دەنگی دایەوە و گەیشتە ئاستی ناڕەزایی و توڕەیی لە تۆنی پۆپۆلیستی.ئامانجی عەبدولکەریم قاسم بۆ هیچ کەسێک شاراوە نەبوو، لەوەش زیاتر ئەو پلانە پێچاوپێچەی فەرمانڕەوا شێتەکە بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکەی پەیڕەوی دەکرد،و ئامانجی کورد بوو.

