لە پێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە ناهەموار و نەخوازراوەی لە دوای وەستانی بەرهەمهێنانی وێستگەی غازی کۆرمۆر دووچاری هاتووین، کە بەهۆیەوە گرفتی کەمی کارەبای نیشتیمانی لێکەوتۆتەوە، بۆ جاری دووەمین دوای کۆبوونەوەی بەڕێز پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەن لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێزیان بڕیاردرا، بڕی ( 10 هەزار دینار ) لە بەرامبەر ( 200 کاتژمێر ) کارەبا بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبا و بۆ ماوەی ( 20 ڕۆژ ) تاکو 2026.4.1، لەلایەن خاوەن مولیدەکان لە هاوڵاتییان وەربگیرێت لە سنووری پارێزگای هەولێر، هەر خاوەن مولیدەیەک دەبێت ( 200 ) کاتژمێر کارەبا لەو ماوەیەدا بدات، لە ئەگەری چاککبوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتیمانی لەوماوەیەدا، کارکردنی مولیدەکان ڕادەگیرێت و خاوەن مولیدەکان ئەو کاتژمێرانەی کە ماوە دەبێتە قەرز لەسەریان و بۆ جاری تر لە بەرامبەریدا دەبێت کارەبا بدەنەوە بە هاوولاتیان لە بڕی ئەو پارەیەی وەرگیراوە، هەر خاوەن مولیدەیەک پابەندنەبێت بەو بڕیارە ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت.
ئەنجوومەنی مولیدەئەهلیەکان
2026.3.10

