ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 9.3.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەکان، سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی كرد‌و له‌لایه‌ن نه‌وزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و به‌رێوه‌به‌ری به‌شه‌كان پێشوازی كرا.
لە میانی ئەم سەردانەدا باس لە بارودۆخی بازارەکان و رێکخستنی کارە بازرگانییەکان کرا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی چاودێریکردنی نرخەکان و دابینکردنی پێداویستیە سەرەکیەکان و دیاریکردنی نەخشەو پلانی گونجاو کرایه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه‌وا لە دۆخی ناجێگیری سیاسی، كۆنترۆڵكردنی بازار گرنگترین كارەكانی حكومەت و دامەزراوە ئابوورییەكانه، چونكه ئه‌م كاره په‌یوه‌ندی به قووتی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه. واته زۆر گرنگه رێگه نه‌درێ به‌بێ هۆكار نرخەكان گۆڕانكاری تێدا بكرێت، بۆیە پێویستە لە ڕێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەكان و تیمەكانی چاودێری، بازار بە شێوەیەكی بەردەوام كۆنترۆڵ بكرێ بە شێوەی نایاسایی نرخ بەرز نه‌كرێته‌وه .

