ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەیاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەکان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ههولێر كرد و لەگەڵ دكتۆر دلۆڤان محهمهد بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ههولێرو بەرێوەبەری بەشەکان كۆبوونهوهیهك بهرێوهچوو .
ئهو كۆبوونهوهیهی پارێزگاری ههولێر، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەو بریارو هەوڵەکانی ژووری ئۆپراسیۆنەکان هاتووە بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی شاری ههولێر. تێدا باس لە گۆرنکاریەکانی دۆخی هەنوکەی رووداوەکان کرا، ئامادەباشیەکان بۆ بەهێزکردنی سیستەمی تەندروستی و باشترکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ هاوڵاتیان دووپاتکرایەوە.
هەروەها گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی نەخۆشخانەکان، دابینکردنی پێداویستیە پزیشکیەکان و هاوکاری نێوان دامەزراوە حکومیەکان کرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەسەر پلان و ئەجیندای کاری بەرێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر ئاڵو کرا لە هەر ئەگەر و پێشهاتیکی چاوەروان نەکراو، لەم بارەشەو پارێزگاری هەولێر، تێبینیەکانی خۆی خستە روو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان پارێزگای و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کرا بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان بە شێوەیەکی باشتر بگێندرێ بە هاوڵاتیانی شاری هەولێر.

