سوپاس و پێزانین
بەناوی بنەماڵە و کەسوکار و خزمانی کۆچکردوو توبا خانی عبدالرحمن ئاغای نۆڕک، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەین کە لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و ئامادەبوونی بەرێز سیداد بارزانی بەشداری پرسەکەی کردین. سوپاسی جەنابی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لە ڕێگەی بروسکە و ئامادەبوونی بەرپرسانی هەردوو نووسینگەکەیان بەشداری پرسەکەمان بوون. سوپاسی بەرێز فازل میرانی و بەرێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسانی بەشەکانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانیان و بەرپرسان و ئەندامانی لق و ناوچەکانی پارتیمان دەکەین کە لە پرسەی کۆچکردوودا لە سلێمانی و ھەولێر بەشداری پرسەکەیان کرد. سوپاسی بەرێزان کاک محەمەدی حاجی مەحموود و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی و حیزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان و کۆمەلی دادگەری و پارتی ڕەنجەدەران و کرێکاران دەکەین کە نوێنەرانیان ئامادەبوون یان بە تەلەفۆن ھاوخەمی خۆیان دەربریوە. سوپاسی بەرێز پارێزگاری ھەولێر و سلێمانی و سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی و وەزیرە بەرێزەکان و فەرماندە سەربازییەکان و پێشمەرگەکان دەکەین. هەروەها سوپاسی مامۆستایانی زانکۆ و سەرنووسەری رۆژنامە و گۆڤارەکان نووسەران و ھەموو پیاوانی ئایینی و ڕیش سپی و شێخانی تەریقەت و تەکیە و خانەقاکان دەکەین.
سوپاسی ھەموو ئەو سەرکردە و کەسایەتی و لایەنانە دەکەین کە ئاماژەمان پێداون یان نەتوانراوە ئاماژەیان پێبدەین و سوپاسی هەموو خزمان و دۆستانمان دەکەین بەرامبەر ئەرک و ماندووبوونیان هەر لەساتەوەختی کۆچیدوایی توباخانەوە لە ماڵ و گۆرستان و شوێنی پرسەکەی لەھەولێر و سلێمانی لە گەڵمان بوون یان لە ڕێگەی بروسکە وتەلەفۆن و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە هاوخەمی خۆیان دەربڕیوە و بەشداری پرسەکەیان کردین. خوای گەورە پاداشتی چاکەو خەمخۆری ھەموو لایەک بداتەوە.
دەروێش عبدالرحمن ئاغا و سوارە محەمەد ئەمین ئاغا لە جیاتی بنەماڵەی کۆچکردوو

