رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی مەکتەب رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە کرد

ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 19.2.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا بە ئامادەبوونی هێمن قادر جێگری پارێزگارو عەمید خەسرۆ غازی بەرێوەبەری کاروباری ناەخۆی پارێزگا، پێشوازی لە عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەب ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە، کرد.
لە دیدارەکەدا چەند پرسێکی پەیوەندار بە هەڵومەرجی هەنوکەیی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆر کران .