چواس خالید – هەولێر
پار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری جێبه‌جێكردنی دووسایدی ڕێگای هه‌ولێر – گۆمه‌سپانی دا و ئێستا ڕشتانه كار له به‌شی كۆتایی پڕۆژه‌كه و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی به دووسایدی كه‌سنه‌زان ده‌كرێت، بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به كوالێتی به‌رزه‌وه بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
كاركردن له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزایی ستراتیژی دووسایدی هه‌ولێر – گۆمه‌سپان، له قۆناغی كۆتایدایه و ته‌نیا ته‌واوكردنی به‌شێك له شه‌قام و به‌ستنه‌وه‌ی به ده‌روازه‌ی هه‌ولێر ماوه، كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌ویش له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كاره‌كانی ته‌واو بكرێت.
له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر – گۆمه‌سپان، هه‌ردوو سایده‌كه تا ده‌روازه‌ی هه‌ولێر قیرتاوكراوه و له ئێستادا كار له هێڵكاری به‌شێك له‌و شه‌قامه ده‌كرێت و ته‌واو ده‌بێت، به‌پێی ئاگاداری ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا كاره‌كانی به‌یه‌كجاری ته‌واو ده‌بێت و به‌ته‌واوی ده‌خرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
ڕێگای هه‌ولێر– گۆمه‌سپان، كه ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ولێری پایته‌خته به پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین، پێشتر ڕێگه‌یه‌كی یه‌كسایدی باریكی قه‌ره‌باڵغی پڕ جموجۆڵ بوو و به‌هۆی ته‌سكی و یه‌كسایدی ڕێگه‌كه‌وه، ڕووداوی نه‌خوازراوی هاتوچۆی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، كه زۆرانێكی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دنیا و كه‌سانێكی كه‌مئه‌ندام و خسته سه‌ر جێگه.
دواجار له په‌رۆشی هاووڵاتیان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به دووسایدكردنی ڕێگه‌ی هه‌ولێر – گۆمه‌سپانی ده‌ركرد و له‌و كاته‌وه ڕشتانه كار له جێبه‌جێكردنی كراوه و به گشتی، ڕۆژانه دوو هه‌زار كرێكار به به‌رده‌وامی و به شه‌ش سه‌د ئامێری گه‌وره‌ی هه‌ڵكه‌ندن و بارهه‌ڵگر، كار له بنیاتنانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا كرا.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر – گۆمه‌سپان كه پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی ستراتیژی و سودی له ژمار نه‌هاتووه، له كۆتایی شه‌قامی كه‌سنه‌زان ده‌ست پێده‌كات و له ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان كۆتایی دێت، كه له‌وێشه‌وه به دووسایدی سماقوڵی ده‌به‌سترێته‌وه، پڕۆژه‌كه به دووسایدێكی پانی سه‌رده‌میانه ده‌كشێ، كه پانی هه‌ر سایدێكی ده مه‌تر و حه‌فتا و پێنج سانتیمه‌تره، تێیدا دوو لاینی ڕێڕه‌وی سه‌ره‌كی و ڕێڕه‌وێكی فریاگوزاری له‌خۆ ده‌گرێت، له ڕۆنانیشیدا ١٠٠% پشت به هێزی كاری ناوخۆیی به‌ستراوه.
له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دووسایدی ڕێگای هه‌ولێر – گۆمه‌سپان، چوار پرد و یه‌ك ئه‌نده‌ر پاس و چل ئاوبه‌ری سندوقی قه‌باره درێژ و جۆراوجۆر، له‌گه‌ڵ په‌رژینی خۆپاراستن و سیسته‌می ئاوه‌ڕۆش هه‌یه، مه‌وداكه‌ی پازده كیلۆمه‌تره و به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی كوالێتی به‌رز ڕۆده‌نرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دووسایدی ڕێگای هه‌ولێر – گۆمه‌سپان، له‌لایه‌ن كۆمپانیای هێمن گروپ به كوالێتی به‌رز جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌یه‌كجاری ته‌واو بكرێت و هاوشێوه‌ی پڕۆژه‌كانی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری، بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دووسایدی ڕێگای هه‌ولێر – گۆمه‌سپان، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنانی دوو سایدی ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – كۆیه، ڕێگه‌كانی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر به پارێزگه‌ی سلێمانی و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین، بچێته قۆنێغێكی پێشكهتووهوه كه جیا له ئاسانكاری هاتوچۆ، ڕووداوه‌كانی هاتوچۆش تا ئاستێكی به‌رچاو كه‌م بكاته‌وه و به‌هۆیه‌وه مه‌ودا و كاتی كه‌متر و گیان و ماڵی هاووڵاتیان پارێزراوتر بێت.

