رۆژنامەی ھەولێر

یادی ( 25 ) ساڵەی شەهیدكردنی “فەڕەنسۆ هەریری” كرایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.2.18 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی، لە سەر شەقامی 60 مەتری و لە نزیك مزگەوتی سپی شاری هەولێر، مەراسیمى یادی ( 25 ) ساڵەی شەهیدكردنی تێكۆشەری كورد ( فەڕەنسۆ هەریری ) بەرێوەچوو.

تێكۆشەری كورد ( فەڕەنسۆ هەریری ) لە بەرەبەیانی 18ی شوباتی 2001 لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا شەهید كرا، ئەمڕۆش لە مەراسیمى یادكردنەوەکەیدا، تاجە گوڵينه لە شوێنی شەهید بوونی دانرا و ڕێز و وەفا بۆ خەبات و تێكۆشانی نیشاندرا.