بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و تەواوی ئەندامانی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
یادی حەفتا و سێ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە گەرمی لە ئێوە و تەواوی قوتابیان و لاوانی کوردستان پیرۆز دەکەم. هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم لە ئەرک و خەباتی نوێتاندا بۆ خزمەتکردنی ئەم دوو توێژە گرنگەی کۆمەڵگە.
ئەمساڵ لە کاتێکدا ئەم یادە شکۆدارە دەکەینەوە، کە هەردوو ڕێکخراوی تێکۆشەری قوتابیان و لاوان، وەک مێژووە درێژ و پڕ لە سەروەرییەکەیان، دیسانەوە لەژێر یەک چەتردا کارەکانیان یەکخستووەتەوە. ئەم یەکگرتنەوەیە و گەڕانەوە بۆ خەباتی هاوبەش، هەنگاوێکی گرنگ و سەردەمیانەیە بۆ کۆکردنەوەی وزە و تواناکان لەپێناو خزمەتێکی باشتر. شانازی بەو ڕۆژانەوە دەکەم کە لە ڕیزەکانی ئەم قوتابخانە نیشتمانییەدا کارم کردووە؛ لێرەوە فێری بەرپرسیاریەتی و دڵسۆزی بۆ نیشتمان بووین، کە هەمیشە وەک ناوەندێکی گرنگی پێگەیاندنی سەرکردە و کادیری لێهاتوو ڕۆڵی بینیوە.
لاوان و قوتابیان بڕبڕەی پشتی داهاتووی کوردستانن. ئەرکی ئێوەی بەڕێز لەم قۆناغەدا، وێڕای داکۆکیکردن لە مافەکانتان، بەرپرسیاریەتییەکی گەورەتان لە ئەستۆدایە بۆ ئامادەکردنی نەوەیەکی هۆشیار کە بڕوای بە بەهاکانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی و یەکڕیزیی نیشتمانی هەبێت و بە زانست و تەکنەلۆژیا ئامادە بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی سەردەم. ئێمە وەک هەمیشە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە تواناکانتان دەکەین بۆ ئەوەی بە دیدێکی نوێخوازانە و داهێنەرانە بەشداری لە بنیاتنانی ئێستا و داهاتوویهکی باشتردا بۆ کوردستان بکەن.
لەم یادەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی شەهیدانی یەکێتیی قوتابیان و لاوان و تەواوی شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە. سڵاو لە هەوڵ و ماندووبوونی هەموو ئەو کادیر و ئەندامانەی لە ڕابردوودا و ئێستاش خزمەتیان کردووە و دهکهن.
هەر سەرکەوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
18/2/2026

