ئەمشەو چوارشەممە رێکەوتی 11.2.2026 بەئامادەبوونی دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و پزیشکانی وڵاتانی بیانی و مامۆستایانی زانکۆ، چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەندروستی زانکۆی کوردستان- هەولێر بەرێوە چوو…
ئامانج لە کۆنفرانسەکە گۆڕینەوەی زانیاریە لەنێوان پزیشكانی عێراقی و کوردی و بیانی و بڵاوکردنەوەی ئەنجامی نوێترین توێژینەوە زانستییەکانە کە سوود بە هاونیشتمانییان بگەیێنن.
هاوکات پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندنی زانکۆ پزیشکیەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایانی زانکۆ پزیشکیەکانە …
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە گرنگی ناوەرۆکی بابەتەکان کرد، کە هۆکارێکە له ڕهخساندنی ههل بۆ مامۆستاو قوتابیان و فێرخوازان تا پهره به توانا زانستی و ئهكادیمیه پزیشکیەكانی خۆیان بدهن و لەگەڵ پزیشکانی بیانی زانیاریەکان ئاڵوگۆر بکەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ رێکخەرانی کۆنفرانس خواست …

