شیڤان شێرزاد – هەولێر
لە بڵاوکراوەکانی پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان (گەشتی زانستی و ناساندنی مێژوو و جوگرافیای کوردستان) لە بەرگێکی ڕەنگاو ڕەنگ و ١٢٠ لاپەرەیی و خستنە ڕووی گەشتێکی خوولی بیستەمی کادیران ٢٠٢٦ بڵاوکرایەوە، لە نووسین و ئامادەکردنی “فایزە کۆیی” ڕۆژنامەنووس و ئەندامی یەکێک لە هۆبەکانی پەیمانگە بوو.
“فایزە کۆیی” سەرەتا بە وتەیەکی سەرۆک بارزانی بۆ خوولی بیستەم دەستپێدەکات، کە دەڵێت: ئەرکی کادیرانی پارتی خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستانە بێ جیاوازی، هەروەها دەشڵێت: لە دوای ١١ ساڵ ئەزموون لەکاری ڕۆژنامەنووسی و نووسین لە هەواڵ و ڕاپۆرتی سیاسی و ڕامیاری لە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان کارم کردووە و گواستراومەتەوە بۆ پەیمانگە لە 21ـی ئازاری 2026 لە ڕیگەی پەیوەندیکردنی “قادر قەچاخ” بەرپرسی پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی لەهۆڵەنداوە گەڕامەوە بۆ خزمەتکردن لەوپەیمانگەیە لەیەکێک لە هۆبەکانیدا لە خوولی بیستەمی پەیمانگە دەستبەکاربووم، لەماوەی8 مانگی ڕابردووی خولەکەدا بە سەرکەوتویی کۆتایی هات. ئەمەش بۆمن ئەزموونێکیتر بوو لەژیانمدا، لەگەڵ پۆلێک لەقوتابییان کە 96 قوتابی خوولەکە بوون گوڵبژێری سەرکەوتووی کۆنفرانسی ٢٠٢٤ بوون، هەروەها تیمێک لە دەستەی پەیمانگە، بەشداربووین لە گەشتێکی خۆش و پڕلە چێژ و زانیاری بەسوودمان وەرگرت و شارەزایی کاری لقەکانی پارتیمان لەو دەڤەرانە و مەکتەبی ڕێکخستنی ئەو سنوورانە بووین، هەروەها زانیاری دەربارەی شوێنەوارە گرنگ و مێژووییەکانی کوردستان ببین، چوونکە قوتابیانمان لە پەیمانگە لە تەواوی شارەکانی کوردستانەوە بەشداربوون، هەروەها لە بەغدا و نەینەوا و خانەقین وگەرمیان و کەلار و تەواوی شار و شارۆچکەکان لە سنووری لقەکان و مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا و کەرکووک و سلێمانی و دهۆک و هەولێر هاتبوون و ڕەنگە قوتابییان بۆیان نە ڕەخسابێت ئەم شوێن و شوێنەوارە گرینگانە ببین بۆیە ئەم گەشتە ئەگەر کاتەکەشی کەم بووبێت، بەڵام زیاتر لە20 جێگا و شوێنمان بەسەرکردەوە لە کەش و هەوایەکی نالەباری زستانەی سەختی بەفرو باران. گەشتەکەمان سێ شەو و چوار رۆژی خایاند، هەر ڕۆژێک لە دەڤەرێک و هەرشەوێک لە شارێک ماینەوە، لە هەولێری قەڵاو منارە و پایتەختی کوردستان دەستمان پێکرد و لە شەقڵاوەی بووکی کوردستان و چیا سەرکەشەکانی بناری سەفین، کۆتایی پێهات.
“فایزە کۆیی”، وێڕای ئەلبوومێک لە وێنەکانی گەشتەکە بە سەلیقەیەکی جوان ورد و گەڕانەوە بۆ مێژووی شوێنەوارەکان وشارەکان زیاتر بڵاوکراوەکەی دەوڵەمەند کرد و لەگەڵ ناوچەکان و لقەکانی پارتیشی خستۆتە ڕوو لە ناوی بەرپرسەکان و کارەکانیان لە هەگبەیەکی دەوڵەمەندی ئاکرێ و لقی 9ـی ئاکرێ، شوێنەواری خنس، پەرستگای لالش، شاری دهۆک ولقی 1ـی دهۆک و مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک و مۆزەخانەی قاچاخی کولتووری و بنکەی لالش ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی لە دهۆک و هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی فیشخابوور و ئیبراهیم خەلیل و شاری زاخۆ پردی دەلال ولقی 8ی زاخۆ، شاری ئامێدی ولقی 18ـی ئامێدی و مەزاری نەمران لە بارزان و باڵەکایەتی و نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول و لقی 26ـی گوڵان و ئیدرەی سەربەخۆی سۆران ولقی 10ـی سۆران و شەقڵاوە ولقی 24ـی سەفین”، بەهیواین سەرکەتووبن و زیاتر بەردەوام بن ودەستخۆشی لە “فایزە کۆیی” ڕۆژنامەنووس دەکەین.


