سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پرسەی ئاراستەی عەلی عەونی و خانەوادە و کەسوکاری کرد.
دەقی پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ عەلی عەونی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز کاک عەلی عەونی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حەیزەران سلێمان)ـی دایکی بەڕێزتانمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی دایکی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد ببێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
9ی شوباتی 2026

