…
ئەمڕۆ هەینی 6ـی شوباتی 2026، لەژێر چاودێری ئەندازیار کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، وە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری شارەوانی شەش و سەرپەشتیار، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندازیارانی پرۆژە ،” پڕۆژەی چاککردنەوەو قیڕتاوکردنی هەردوو سایدی شەقامی سەرەکی هەولێر_گوێڕ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە .
پڕۆژەکە لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوەی هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان، وە بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیڕی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت” ئەوەش بۆ باشترکردنی ڕێگاوبانی ناوچەکەو کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و شوفێران .
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر





