ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: ” هۆکاری داخستنی نوسینگەی ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە بڕیاری حزبی و شەخسییەوە نەبووە، بەڵکو بەهۆی سووکایەتی کردن بووە بە سیمبوولەکانی نیشتیمان”.
دوێنێ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە داخستنی نووسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر، رایگەیاند: ” کەناڵی ئێن ئاڕ تی پێشلکاری بەرانبەر سیمبووڵەکانی نیشتیمانی کردووە، دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە بڕیاری داخستنی دراوە و بڕیاری داخستنی لە نوسینگەکانی تەواوی کوردستانە، نەوەک تەنیا پارێزگایەک یان دوو پارێزگا”.
ئاشکراشی کرد، ناردنی هێز بۆ سەر کەناڵەکە راست نییە، وەزارەتی رۆشنبیرە ئاگادارە و نوێنەری لە لێژنەکە دا هەبووە و داخستنەکەش بە بڕیاری دادگابووە و دوورە لە بڕیاری حزبی.
پارێزگاری هەولێر جەختیشی لەوەکردەوە، بڕیارەکە دوورە لە شەخسی و حزبی، داخستنی نووسنگەی ئەو کەناڵە بەهۆی شێواندنی وێنەی سەرکردەکان بووە لە شاشەکەیان.

