دوێنێ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، رایگەیاند، “ئێمە هەمیشە گوتوومانە کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە چارەسەر. ئەو چارەسەرە دەکرێت سیاسی بێت، دەکرێت بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بێت، دەکرێت بۆ پەرەپێدانی ئابووریش بێت کە بۆ خەڵکی ئێمە گرنگە. هەروەک دەزانن، هەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆرە دەستی کردووە بە ریفۆرمی ئابووری و ئەمە کاریگەریی هەبووە لەسەر پێشخستنی هەرێمی کوردستان. ئەوەش ئەگەر بتوانین یارمەتیی زیاتری وڵاتانی دۆست و دراوسێ وەربگرین، ئەمە زیاتر دەکەوێتە خزمەتی خەڵکی کوردستانەوە.”
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، باسی لە گرنگی لووتکەکە کرد لە دوبەی و ڕایگەیاند: “بێگومان دەرفەتێکی باشە کە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی دیکەی وڵاتان کە لە ناوچەکەدا هەن، لەگەڵ لایەنەکانی تر گفتوگۆ بکەین، بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەین. هەم ئەوان لە ڕوانگەی ئێمە تێبگەن و هەم ئێمەش تێبگەین کە ئەوان چۆن سەیری ئەو پێشهاتانە دەکەن کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە ناوچەکانی ئێمەدا هەیە. کاتێکی گرنگە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروبۆچوون و زۆر زۆر گرنگە لە یەکتر تێبگەین.”
سەبارەت بە پێشینەی کارەکانیان لە لووتکەی حکوومەتەکانی دووبەی، ڕایگەیاند: “ئێمە هەمیشە گوتوومانە کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە چارەسەر. ئەو چارەسەرە دەکرێت سیاسی بێت، دەکرێت بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بێت، دەکرێت بۆ پەرەپێدانی ئابووریش بێت کە بۆ خەڵکی ئێمە گرنگە. هەروەک دەزانن، هەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆرە دەستی کردووە بە ڕیفۆرمی ئابووری و ئەمە کاریگەریی هەبووە لەسەر پێشخستنی هەرێمی کوردستان. بۆ ئەوەش ئەگەر بتوانین یارمەتیی زیاتری وڵاتانی دۆست و دراوسێ وەربگرین، ئەمە زیاتر دەکەوێتە خزمەتی خەڵکی کوردستانەوە.”
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەر تایبەت بە گرنگی لووتکەکە و بەشداریکردنی ساڵانەی لەو لووتکەیە، وتی: “هەموو ئەو لوتکانەی کە ئێمە بتوانین دەنگی گەلی خۆمان بگەیەنین بە جیهان، بۆ ئێمە گرنگە. هەروەک دەزانن ئێمە، هەرێمی کوردستان، تایبەتمەندیی خۆمان هەیە. لەوانەیە نەتوانین لە هەموو سەکۆیەک بەشدار بین، بەڵام ئەو سەکۆیانەی کە رێگە پێدراون و دەتوانین دەنگی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان بگەیەنین، بێگومان هەمیشە ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین و بەردەوام دەبین.”

