دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا، نوێترین ئاماری کار و چالاکییەکانی لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، زیاتر لە 150 کارمەندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی چوونەتە رۆژئاوای کوردستان و بەسەر 12 گرووپدا دابەش کراون، هەر گرووپێک لە ناوچەیەکی جیاواز خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات.
بەپێی ئامارەکان، 133 بارهەڵگر هاوکاریی مرۆیی گەیەنراونەتە ئەو هاووڵاتییانەی لە ناوچەکانی قامشلۆ، عامودە و گرکێلگێ نیشتەجێن.
پوختەی کۆمەک و هاوکارییەکان:
– 7،506 خێزان یارمەتییان وەرگرتووە.
– 46،421 کەس لە هاوکارییەکان سوودمەند بوون.
– 2،115 کەس لەلایەن تیمە تەندروستییە گەڕۆکەکانەوە چارەسەرییان بۆ کراوە.
– 6،800 ژەمەخواردنی گەرم دابەش کراوە و رۆژانە 3،000 ژەمی دیکەش ئامادە دەکرێت.
– 81 قوتابخانە و 1 مزگەوت گازوایلـیان پێ گەیشتووە.
– 60 قوتابخانە هاوکاریی جۆراوجۆریان پێشکەش کراوە، کە بریتی بووە لە 22 جۆر پێداویستی وەک خۆراک، جێگەی نووستن (دۆشەک) و بەتانی.
– تیمەکانی چارەسەری پزیشکی سەردانی 28 قوتابخانەیان کردووە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.
– هەلی کاری کاتی بۆ 235 کەس رەخسێندراوە.

